بۆ زانیاریت، وەڵامەكانی ChatGPT

بۆ زانیاریت،  وەڵامەكانی ChatGPT

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە وەڵامەكانی ChatGPT لە سیناریۆی چارەسەری دەروونیدا زۆرجار بەرزترە لەو چارەسەرانەی لەلایەن مرۆڤەوە نووسراوە، توێژەران زیاتر لە 800 كەسیان بەشداری پێكرد لە چارەسەركردن لەگەڵ چارەسەركەر و وەڵامی دروستكراوی AI، هەژدە كورتە وەڵامی چارەسەركردنی هەردوو لە مرۆڤ و ژیریی دەستكردیان پێشكەش كردن. دواتر بەشداربووان نەیانتوانی وەڵامەكانی مرۆڤ و ژیریی دەستكرد AI جیا بكەنەوە، ئەمەش پشتگیریی پێشبینییەكەی «ئالان تورینگ»ی دەكرد كە دەقی دروستكراوی ئامێر لە نووسینی مرۆڤ جیا ناكرێتەوە. لەگەڵ بەشداریی ژیریی دەستكرد لە چاودێریی تەندروستیی دەروونی، توێژەران جەخت لەسەر پێویستیی چاودێری ئەخلاقی و یەكخستنی بەرپرسیارانە دەكەنەوە.

 

Top