شاندی پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری بەشی رۆژئاوای ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیاو تیمی تایبەت بە عێراق و ئێران و ناوچەی کەنداو ئەنجام درا

شاندی پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری بەشی رۆژئاوای ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیاو تیمی تایبەت بە عێراق و ئێران و ناوچەی کەنداو ئەنجام درا

 

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، پاشنیوەڕۆی رۆژی ۱۱ ی ۳ ی ۲٠۲٥ لە بارەگای سەرەکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین کۆبوونەوەیەکی ورد و فراوانی هەمەلایەنە لەگەل بەرێز (یو وی) بەڕێوەبەری بەشی رۆژئاوای ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیاو تیمی تایبەت بە عێراق و ئێران و ناوچەی کەنداو ئەنجام درا.

سەرەتا بەڕێز یو، بە وردی هەڵوێستی پارتی کۆمۆنیستی چین و حکومەتی چینی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستان راگەیاند بەوەی کە بە بایەخەوە لە پەیوەندی لەگەل پارتی دەڕوانن و پێگەی سیاسی و جەماوەری پارتی و کاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەت و بڕیارەکانی هەریمی کوردستان و هاوکێشەکانی عێراق و ناوچەکە بەرز دەنرخێنن. خواستی وڵاتەکەی بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکان و برەودانی زیاتری هەمەلایەنە لەگەل پارتی و هەرێمی کوردستان لە ئەولەویەتی کاری حزبەکەیان دانا و رایگەیاند شاندی باڵای پارتی یەکەم حزبی عێراقە لە ساڵی نوێدا کە داوەتی فەرمی چین دەکرێت و ئەمەش دەرخەری بایەخی پارتیە لەلای وڵاتی چین.

د. هێمن لەلای خۆیەوە وێڕای سوپاسی گەرمی پارتی و ئەندامانی شاند بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و بانگهێشتکردنی شاندەکە، لە سەر کۆی هاوکێشە ناوخۆییەکانی هەریم و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا چینییەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق و پرسی سوریا و رەوشی ئاشتی لە تورکیا و هاوکێشە گشتییەکانی ناوچەکە، راو سەرنج و هەڵوێستی پارتی بە وردی بۆ شیکردەوە.

شاندی پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری بەشی رۆژئاوای ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیاو تیمی تایبەت بە عێراق و ئێران و ناوچەی کەنداو ئەنجام درا
Top