زریانێک لە دوورگەی لا ڕیونیۆنی فەرەنسا چوار کەسی کوشت

زریانێک لە دوورگەی لا ڕیونیۆنی فەرەنسا چوار کەسی کوشت

 

 

گەردەلوولی «گرونس»  لە دورگەی «لا ڕیونیۆن»ی فەرەنسا تا ئێستا چوار کەسی کوشتووە.

پارێزگاری «لا ڕیونیۆن» لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: کە ژمارەی قوربانییانی گەردەلوولی «گرونس»   لە دوورگەکە بۆ چوار کەس بەرزبووەتەوە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 160 هەزار ماڵ لە دورگەکە بێ کارەبان، 310 هەزار ماڵ بێ ئاون، 139 هەزار ماڵیش بێ ئینتەرنێت، 953 کەسیش پەنایان بردووە بۆ سەنتەرەکانی نیشتەجێبوونی فریاکەوتن.

هەروەها پارێزگاری «لا ڕیونیۆن»  داوای لە دانیشتوانی دوورگەکە کردووە ئاگادار بن و گەشتەکانیان سنووردار بکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top