خۆێندنهوهیهكى سایكۆلۆژى بۆ مانگرتنه‌كانى ئه‌م دواییه

له میانه‌ى ئه‌و چوارده مه‌لیار ساڵه‌ى ئه‌م گه‌ردوونه له دیارده‌ى بینگ به‌نگ په‌یدا بووه نزیكه‌ى هه‌فت مه‌لیار ساڵه كه ژیان له خانه‌یه‌كى به‌كتریایى په‌یدابووه و ته‌نانه‌ت دواتریش كه نزیكه‌ى هه‌فتسه‌د مه‌لیۆن ساڵه كه نموونه‌ى فیزیۆلۆژیكى ژیان گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دانه‌هاتووه و به‌هه‌مان ئاراسته‌ش بناغه‌ى پێكهاته‌ى سایكۆلۆژى گیانه‌وه‌رانیش دانراوه، كه یه‌كێك له دیارترینى ئه‌م پێكهاتانه‌ش ترسه. ترس په‌یوه‌ندى هه‌یه به پێكهاته‌ى فیزیۆلۆژیكى مێشك و به‌شى لیمبیك و به‌تایبه‌ت به‌شى پێشه‌وه و نێوچاوانى مرۆڤ، و ئه‌و پرۆسه كێمیاوى- ئهلكترۆنیانهى تیایدا رووده‌ده‌ن، كه له مرۆڤدا و به پێى تیۆریى گۆڕانكارییه تهواوكهرهكهى چارلز داروین گه‌شه‌ى زیاترى هه‌بووه له گیانه‌وه‌رانیتر و په‌یوه‌ندى به لایه‌نى ره‌وشته‌وه هه‌یه. و ئه‌م به‌شه وه‌ك پسپۆرانى مێشك وه‌ك داكۆئێلى و نیوبێرگ (DAquili and Newberg, 1999) له په‌رتووكى خۆیاندا له ژێر ناونیشانى (نهێنییه‌كانى مێشك) دا باسى لێوه‌ده‌كه‌ن به‌شێكن له كارى ههڵسۆڕێنهرى جۆرى هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى لایه‌نى هه‌یه‌جانى مێشك.
ئه‌م ترسه لاى تێكڕاى گیانه‌وه‌ران كه‌م و زیادبوونى هه‌یه و لاى مرۆڤ،به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه تواناى بیركردنه‌وه له باره‌ى ئایینده و رابردووى خۆى هه‌یه ئاراسته‌كه‌ى به‌رزتره. چۆڵهكهیهكى برسى ناوێرێ له ده‌سته‌كانى تو دانه‌وێڵه بخوات چونكه هه‌ست به ئاسایش ناكات واته لاى ئه‌و ترس به‌هێزتره له برسێتى. باب و باپیرانى ئێمه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا له ده‌نگى خش خشى شتێك كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌شكه‌وتدا ده‌هات ده‌ترسان. به‌ڵام ئێستا له سایه‌ى پێشكه‌وتنى مرۆڤایه‌تى زۆرێك له‌و ترسانه نه‌ماون. به‌ڵام ئه‌وه واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه پێكهاته‌ى سایكۆلۆژیاى ترس لاى مرۆڤ به یه‌كجارى نه‌ماوه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه‌متر بووه و مرۆڤ هه‌میشه ئاماده‌یى هه‌بوونى ترسى تیایدا ماوه، و دوور نیه تا چه‌نده‌ها مه‌لیار ساڵى دیكه‌ى ژیانى مرۆڤایه‌تى له‌م جیهانه‌دا وه‌ك خۆى بمێنێ و له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌ران و له‌وانه‌شه مروڤه‌كان بوونى خۆى بپارێزێ. و بێگومان بوونى ئه‌و پێكهاته سایكۆلۆژییه، واته خۆدى ئه‌و ترسه هۆكارێكى ئه‌رێنى و واتاى به‌رده‌وامیدانه به ژیان و پاراستیانه له مردن و له‌نیۆ چوون. به‌ڵام كاتێك كه ئه‌م بابه‌ته بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌ت له لایه‌ن كه‌س و لایه‌نێك بهكاردههنێرێت تا به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك و گرووپێك به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێن ئه‌نجامى نه‌رێنى ده‌بێ. ئه‌وانه‌ى له پشته‌وه‌ى پیلانى چه‌وتى مانگرتوانى ئه‌م دواییه‌ى سلێمانى بوون به‌باشى له‌و نهێنییه‌ى سایكۆلۆژیكى مرۆڤ تێگه‌یشتوون و هه‌وڵیانداوه، گردبوونه‌وه‌ى به‌شێك له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و ناره‌زایه‌تیان بقۆزنه‌وه و بۆ مه‌رامه بۆگه‌نه‌كانى خۆیان به‌كارى بهێنن. له كاتێكدا كه هه‌رێمه‌كه‌مان له زۆر روویه‌وه له شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق له رووى ئه‌منى و ئاسایش و بژیۆى ژیان له ئاستێكى زۆر به‌رزتردایه و زۆرێك له‌و مه‌ترسیانه‌ى كه ساڵانى پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌مان و ژیانى ئێمه‌مانان ده‌كرد ئێستا كه زۆر كهمتربوونه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كهموكۆڕى وه‌ك دواكه‌وتنى مووچه‌ش له ئارادایه هه‌مووى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له حكومه‌تى ناوه‌ندیدا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن هه‌ن كه به فیتى هه‌ندێ وڵاتى ناوچه‌كه و بۆ دژایه‌تیكردنى ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان، ههوڵددن یارییه‌كى قێزه‌وه‌نى سیاسى دروست بكه‌ن چونكه ئه‌وان ده‌زانن مرۆڤ له رووى سایكۆلۆژى وایه كه له‌م جۆره ههلۆێستانهدا مللكهچى هه‌ر بڕیار و فرمانێك ده‌بێ، و له‌م كاتانه‌دا بیر له لۆژیك و واقیع ناكات، ته‌نانه‌ت راستیه‌كانیش نابینێ و ئاماده‌یه بۆ ههركردهوهیهكى نابه‌جێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به به‌هاى له‌نێوچوونى قه‌باره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستانیش ته‌واوبێ. بۆیه بینیمان هه‌ندێك كه‌س و تاقم له‌گه‌ڵ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه خزانه نێو خه‌ڵك و پاڵى پێوه‌نان بۆ ئاژاوه‌گێڕى و گێره‌شێوێنى نه‌ك پاڵپشتیكردنیان به مه‌به‌ستى داواكارى ره‌واى خۆیان، و هه‌وڵى به‌لاڕێدا بردنى داواكارییه‌كانى به‌شێكى ئه‌م خهڵكهیاندا. ئه‌و كه‌سانه و لایه‌نانه هه‌وڵیاندا پرۆپاگنده‌ى هه‌بوونى مه‌ترسى له سه‌ر ژیانى خه‌ڵك و بژێویان بكه‌ن و له نێو خه‌ڵكدا وا بڵاو بكه‌نه‌وه كه گۆایه ئارامى و ئاسووده‌یى و خۆشى له خه‌ڵك زه‌وتكراوه و خه‌ڵك بێبه‌شكراوه تا به‌و رێگه‌یه ئه‌وان بترسێنن و تووشى پهریشانى و شهپرزهیى و دڵه‌ڕاوكێ و نائارامى بكه‌ن. ئه‌وان چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و هه‌وڵده‌ده‌ن كۆسپ و ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م رێڕه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ى كوردستانیان و به خه‌یاڵى خۆیان له ئاوى لێل ماسى بگرن و ئارامى و ئاسانیش ئه‌م هه‌رێمه تێكبده‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێم زۆر له‌وه چاوكراوهترن به‌م پیلانه ههڵبخهڵتێن.
و باشترین چاره‌سه‌ریشى رێگریكردنه له‌و كاره قێزه‌وه‌نانه و به‌تایبه‌تى له‌رێگه‌ى رۆشنبیرى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى نارازى له مه‌رامه شاراوه و بۆگه‌نه‌كانى ئه‌وانه‌ى پاڵپشتنى ئه‌م جۆره كرده‌وانه ده‌كه‌ن، و زانینى راستیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژیك و خوێندنه‌وه‌یه‌كى دروست بۆ رووداوه‌كان، و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌ك له‌و مرۆڤانه‌ى كه له لایه‌نه جیاوازه‌كانى سروشت و پێكهاته‌ى سایكۆلۆژیاى مرۆڤ تێبگه‌ن تا بزانن چۆن دوژمنان هه‌ولێ قوستنهوهى ئه‌م پێكهاته‌یه و به‌تایبه‌ت بابه‌تى ترس ده‌ده‌ن بۆ مهرامهه گلاوییهكانى خۆیان، و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و دامه‌زراوه په‌روه‌ردییه‌كان باشترین رێگه‌ن بۆ ئه‌م كاره و ده‌رخستنى رووى راسته‌قینه‌ى دوژمنان و ناحه‌زانى نێوخۆیى و ده‌ره‌كى.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ