گەڕاندنەوەی زیاتر لە ١٢٠ هەزار پەنابەر لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا

گەڕاندنەوەی زیاتر لە ١٢٠ هەزار پەنابەر لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا

  

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن نۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە ئامادەکراوە، لەساڵی 2024دا وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە 120 هەزار کۆچبەر کە چوونەتە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا گەڕێنداونەتەوە بۆ وڵاتانی سەرەکی خۆیان یان وڵاتی پێشوتریان.

نووسەرانی ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکەن کە زۆرجار ناردنەوەی  پەناخوازان بە توندوتیژی و زۆرەملێ ئەنجام دەدرێ، پەناخوازان لەلایەن هێزەکانی سنوورەوە لێیان دەدرێ و لە دەریا یان لە دارستانەکان بەجێدەهێڵرێن.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا بولگاریا زۆرترین ژمارەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا هەبووە، كە ٥٢ هەزار و ٥٣٤ پەناخوازی ناردووەتەوە بۆ تورکیا، دوای بولگاریا، یۆنان، پۆڵەندا، هەنگاریا، لاتڤیا و کرواتیا و لیتوانیا بە پلەی دووەم دێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top