جوتیارانی کورد لە کەرکوک بێ پشت و پەنا نین

جوتیارانی کورد لە کەرکوک بێ پشت و پەنا نین

دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کە بە هۆیەوە شاری کەرکوک ڕادەستی حەشد و پاسدار و شوڤێنیەکان کرا ئێدی داینامیکی دەسەڵات لە کەرکوک گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هات. چۆنکە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد زۆربەی پۆستە ئیداری و ئەمنییەکانی شارەکەی لە دەست بوو ، بەڵام دوای ئەو ڕووداوە جگە لەوەی کورد زۆربەی پۆستەکانی لە دەستدا تەنانەت لە خۆشی و لەزەتی ژیانی سەر زێدی خۆیان بێ بەش بوون ، چۆنکە وای کرد بەشێکی زۆریان ئەو شارە بەجێ بهێلن لە کاتێکدا سەدان ساڵ بوو لەگەڵ باب و باپیرانی خۆیان لەو شارە دەژیان ، ئەمەش وای کرد گۆڕانکاری لە نفۆسی کورد لە کەرکوک دروست بێت و خۆی لە کەمی بدات ، شاری کەرکوک دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر چووە قۆناغێکی تەواو پۆپۆلیستی و خۆسەپاندنی زۆرینە بە سەر کەمینەدا چۆنکە کورد ڕووبەرووی زۆڵم و زۆرداری زۆر بووە لە لایەن شوڤێنینەکانی شارەکە ، هەر چەندە دوای وەڕگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن کوردەوە کەمێک لە خەمەکانی کوردی کەرکوک لاواندەوە ، لە بەر ئەوەی خەڵک وا بیری دەکردوە ئێدی تەواو چی دیکە کورد لە کەرکوک زۆڵم و تەحەدای لێ ناکرێت و ناچەوسێندڕێنەوە ، بەڵام وەک ئەوەی خەڵک بیری لێ دەکردەوە وا دەرنەچوو ، ئەو ڕووداوەی دوێنێ لە سەرگەران کە جوتیارانی کورد دەیانویست لە سەر زێدی باب و باپیران و خاکی رەسەنی خۆیان کشتۆکاڵ بکەن ، بەڵام دووبارە لە ژێر دەسەڵاتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە کوردە لە پشکی یەکێتی ڕووبەرووی ئازار و تەحەدای حەشد و پاسدار و شوڤێنینەکان لە کەرکوکی قودسی کوردستان بوونەوە ، هەر وەک هەموومان بە چاوی خۆمان بینیمان چەندە دیمەنێکی جەرگبر و ناخ هەژێن بوو کاتێک سەربازێکی شۆڤێنی بە ملپێچ جوتیارێکی کورد لە سەر تەراکتۆرەکەی خۆی بە هەموو هێزی خۆی ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی لە سەر ئەو تەراکتۆرە بێنێتە خوارەوە ، تاوەکۆ ئەو زەویە نەکێلێت ، بێ ئەوەی خاوەن زەویەکە رەدفعڵێکی توندی هەبێت تەنیا ئەو قسەی کرد گەر بشم کۆژی دانابەزم ، بەڵام ئەوەی جێگای خۆش حاڵی و دڵخۆشی جوتیارانی کورد و خەڵکی ناوچەکە بوو وەک فریادرەسێکی هەمیشەیی هەر لە ساتی دروستبوونی ئەو ڕووداوە سەرۆک بارزانی و مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو بە جیا ڕاگەیاندراوێکی توند و پۆختیان ئاڕاستەی سەڕانی بەغدا کرد کە دەبێت بە زووترین کات ئەم زۆڵم و تەحدایە کۆتایی پێبهێنڕێت چۆنکە بە هیچ شێوەیەک مایەی قەبۆڵکردن نییە و ڕایگەیاند جوتیارانی کورد لە کەرکوک بێ پشت و پەنا نین و گەر ئەو زۆڵم و تەحەدایە کۆتایی پێ نەهێنڕێت ئەوا کارەساتی نەخوازراو بەدوایدا دێن ، سەرۆک بارزانی هەمیشە بە درێژایی تەمەنی خۆی هیچ کاتێک بێ دەنگ نەبووە لە ئاست ئەو بارەدۆخانەی کە هەوڵ دراوە کەڕامەتی کورد لە کەدار بکرێت ، جا چ خەڵکی کەرکوکی دڵی کوردستان بێت ، سەرۆک بارزانی خۆی دەزانێ کە خەڵکی کەرکوک چەندە ئازار و مەینەتی زۆریان بینووە لە دەست عێراقێکی شۆڤێنی و قەتیسکرا و کە هیچ کاتێک ئامادە نەبوون دان بە ماف و ئیمتیازاتەکانی کورد لە ناو عێراقێکی یەکگرتوودا بنێن ، بەلکۆ هەمیشە بە شێوەی خۆسەپاندن و فەرزکردن هەوڵدراوە زۆڵم و تەحەدا لە کورد بکەن و لە کەرامەتی بدرێت ، سەڕانی بەغدا هەر کە زانیان کە سەرۆک بارزانی و مسرور بارزانی بەو شێوە توندە ڕاگەیاند داوە و قسەیان کردووە ئیتر سەڕانی بەغدا بارەدۆخەکەیان هێور کردووە ، بە ناچاری بریاری سزادان بۆ ئەو سەربازەی عێراق دەرکرد کە مڵپێچی جوتیارەکە ڕادەکێشێت ، هەر چەندە دادگای فیدڕاڵی بە یاسا و بڕیار مۆڵکە زەوتکراوەکانی بۆ خاوەن ڕەسەنی خۆیان گەراندووتەوە ، بەڵام دیارە یاسا و بڕیار لای عێراقێکی شۆڤێنی هیچ بەها و گرنگییەکی نییە ، تەنیا ئەو کاتە نەبێت کە ئەو یاسا و بڕیارە لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت ، نەوەک لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی ناو عێراق ، ئەوەی زۆر لام سەیر و سەمەرەیە سەرۆکی یەکێتی هیچ هەڵوێست و ڕاگەیاندراوێکی بۆ ئەو ڕووداوەی دوێنێی سەرگەران نەبووە ، پارێزگاری کەرکوکیش لە پشکی یەکێتی کە دەسەڵاتی یەکەمی شارە هیچ و هەڵوێست و ڕاگەیاندنێکی نەبوو ، لە کاتێکدا خۆیان بە کورد دادەنێن و نەوزەند دەکەن ، بەڵام دیارە ئەم بێ دەنگییەی ئەوان دەڕخەری ئەو ڕاستییەن کە ئەو ڕووداوانەی دوێنێ و ماوەکانی ڕابردووشی لەگەڵدا بێت بەرهەمی ئەو خیانەتەی یەکێتییە کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر دەڕحەق بە خاک و خەڵک کرا ، ئێستاکەش لە سایەی خیانەتی ئەوان خەڵکی کەرکوک لە سەر زێدی ڕەسەنی خۆیان و حەقی خۆیان هێشتان هەر زۆڵم و تەحەدایان لێ دەکرێت و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن .

Top