سەرۆکی هەرێمی کوردستان: شاندی هەردوو لایەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان "لە گفتوگۆیەکی جدیدان
![سەرۆکی هەرێمی کوردستان: شاندی هەردوو لایەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250216215534_original_50.jpg )
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، یەکێتی و پارتی لە گفتوگۆی جیدیدان بۆ پێکهێنانی حکومەت و لەبارەی سەردانی شاندەکەی دەم پارتی بۆ هەولێر دەڵێت، پێشبینی دەکەن پەیامی ئاشتییان پێبێت. هاوکات، باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.
رۆژی یەکشەممە، 16ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، رایگەیاند، شاندی هەردوو لایەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان "لە گفتوگۆیەکی جدیدان، ئێستا بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا چەندین دیدار لەنێوان ئێمە لە هەردوولا کراوە، ئێمە گەشبینین بەوەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا [رێکبکەون]؛ بێگومان دیدارەکانی پێشتر هەمووی لەسەر ئەوە بوو کە چۆن دەتوانین پێکەوە کار بکەین."