فیستیڤاڵی فۆلکلۆری ئامادەیی بەستۆرەی کچان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨-٢-٢٠٢٥, بەئامادەبوونی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, قائیمقامی قەزای پیرمام و بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابییان, فیستیڤاڵی ساڵانەی فۆلکلۆر و کەلتوری کوردەواری ئامادەیی بەستۆرەی کچان لە سەیرانگای هەنارە بەڕێوەچوو, لە وتەیەکیدا بەڕێوەبەری گشتی, ئاماژەی بە گرنگی دان بە بەرز ڕاگرتن و زیندوو بوونەوەی فۆلکلۆری کوردی کرد, دواتر ئەو بەشانەی کە قوتابییان بە چالاکییەکانیان تێیدا بەژدار بوون بەسەر کرانەوە, بەڕێوەبەری گشتی, دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی پیر مام و ڕێکخەرانی فیستیڤاڵ و قوتابیان کرد و هیوای سەرکەروتن و بەردەوامی بۆ خواستن.