یەکەم گروپی کۆچبەرانی ئەمریکا گواستراونەتەوە بۆ پەنەما

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵێک کۆچبەری دیپۆرتکراو کە لە نێویاندا هاووڵاتی ئێرانیشی تێدایە بە فڕۆکەیەکی سەربازی ڕەوانەی پەنەما کرد.
فڕۆکەکە 119 کۆچبەر لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە لەخۆگرتبوو، لەوانە ئێران و ئەفغانستان و چین و هیندستان و نیپال و پاکستان و سریلانکا و تورکیا و ئۆزبەکستان و ڤێتنام و دوو گەشتی دیکەش بەم نزیکانە نزیکەی 240 پەنابەری دیکە دەگوازنەوە بۆ پەنەما.
بەشێک لە پەنابەرانی ئێرانی گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە و باس لە بارودۆخی خۆیان دەکەن لەکاتی گواستنەوەی زۆرەملێیان بۆ پەنەما كە " کەلەپچەکراون ".
شایانی باسە، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ئەمریکا کۆچبەرانی غەیرە پەنەمایش دیپۆرتی ئەمریکای ناوەڕاست دەکات و هەروەها تێچووی دارایی ئەم کارە لە ئەستۆ دەگرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل