بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەلوچستانی پاکستان دە کرێکار گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەلوچستانی پاکستان دە کرێکار گیانیان لەدەستدا

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی هەڵگرتبوو، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە گوتەی بەرپرسێکی ناوچەکە، کرێکاران لە ڕێگادا بوون بۆ بازاڕێک لە ناوچەی هەرنای پارێزگای بەلووچستان کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان بە بۆمبێكی چێندراو هێرشی کراوەتە سەر.

هەروەها دەوترێت کە ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان كەلە نەخۆشخانە خەوێنراون باری تەندروستییان ناجێگیرە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان کە ڕێکخراوێکی چەکداری جوداخوازە لە پارێزگای بالوچستان چالاکە.

ئەم گرووپە بەزۆری هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی پاکستانی ناوچەکانی دیکەی وڵات دەکەنە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top