کـــاریگەری جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ناوچەکە

(*)
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێنج ساڵ حکومداری توانیوەیەتی ببێتە ناوێکی کاریگەر و ڕەقەمێکی قورس لە هاوکێشەکانی ناوچەکە
ئەگەر سەرنج بدەینە سەردانەکانی جەنابی سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتانی ناوچەکە دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە و شا و بەرپرسانی ئەو وڵاتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە جەنابیان خاوەن ڕێزێکی زۆڕە لە ناوچەکە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گۆڕینی هاوکێشەکان
لە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران بۆ ئیمارات بۆ بەژداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکانەوە دەست پێبکەین، بینیمان لە ماوەی ڕۆژانی لوتکەکە زۆڕترین چاو لەسەر جەنابیان بوو و زۆڕترین بایەخی پێدرا لەلایەن سەرکردەکانی ناوچەکە، هەمووان تامەزرووی دیدار و قسەکردن بوون لەگەڵ جەنابیان
لەماوەی ڕابردوو لەمیانی بەژداریکردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس، دیداری جەنابیان زۆڕترین خواستی لەسەر بووە لەلایەن سەرکردە و بەرپرسانی جیهان و ناوچەکە، بۆ گفتوگۆکردن و وەرگرتنی بۆچوونی جەنابیان لەبارەی کێشە و چارەنووسی ناوچەکە
بەردەوام لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە بەیاخێکی زۆڕ بە جەنابی سەرۆکوەزیران دەدرێت و هەمیشە پێشوازی شاهانە لە جەنابیان کراوە، بینیمان خۆدی شای ئوردن لە عەمان شوفێریی بۆ جەنابی سەرۆکوەزیران کرد کە ئەمەش شتێکی زۆڕ گەورەیە و بۆ بەهێزی و کاریگەری جەنابیان دەگەڕێتەوە
دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سوریا دووجار، ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ئێستای سوریا لە ڕێی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکی داوای دیداری جەنابی سەرۆکوەزیرانی کردووە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پرسی کورد لە سوریای نوێ، کەواتە نەک بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکو جەنابی سەرۆکوەزیران بۆ هەموو کوردێ لە هەر پارچەیەک بووەتە براگەورە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە ڕای جەنابیان گرنگییەکی زۆڕی هەیە
(*)
چالاكوان
