نێچیرڤان بارزانی ئەندازیای ئاوەدانی و ئاشتی لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن

نێچیرڤان بارزانی ئەندازیای ئاوەدانی و ئاشتی لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن

کۆنفرانسی ئاساییشی میۆنشن ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا به‌ به‌شداری سه‌ركرده‌كانی جیهان و سەرۆك و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ و كەسایەتییە بڕیاردەرەكانی جیهان ئەنجام دەدریت، ئەویش بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین پرسە ئاساییشیەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئاشتی و ئاساییشی نێودەوڵەتی هەیە.بەشدارانی کۆنفرانسەکە کۆی ئەو ئەکتەر و یەکانە دەگرێتەوە کە تێڕوانین و هەنگاوەکانیان کاریگەرییان لەسەر هاوکێشە ئاساییشیەکان هەیە. ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرەوپێشبردنی متمانە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێکانە لە ڕێگەی ئاسانکاریکردنی گفتوگۆی بەردەوام و کۆکراوە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەییەکی گرنگیان لە کۆنفرانسەکە هەبووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەتایبەت لە کاتی شەڕی داعش هەیانبووە، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و جیهان دروستکرد.

کۆنفرانسی ئەم ساڵی میۆنشن لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی هەسیاردا تێدەپەڕێت، کە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و دواتر حیزبوڵڵا، ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بووە هۆکاریک بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز، ئامادەیی ئەکتەرێکی بەهێزی وەک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناو هاوکێشە ئاساییشیە ئالۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، چونکە گرنگی ئەم کۆنفرانسە بۆ هەرێمی کوردستان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە سەکۆیەکە بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی هەرێمی کوردستان بە ناوەندە بڕیار بە دەستەکانی جیهان جگە لەوەش گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی گرنگ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و جیهان بگەینێت.

نێچیرڤان بارزانی ئەندازیای ئاوەدانی و ئاشتی لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن
Top