خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆپۆلێتیك بۆ دۆخى ئێستاى كۆمارى ئیسلامى ئێران

گۆڕانكارى و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى له گۆشه و كنارى جیهان بۆوه‌ته خواستێكى تاكى سه‌رده‌م به جۆرێك كه بۆوه‌ته به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى و هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن له بۆاره جیاوازه‌كانى ژیانه. بۆیه ده‌بینین رووداوه‌كانى هاوچه‌رخ به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن. ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤ به گشتى و تێكڕا حه‌زى له گۆڕان و ده‌رچوونه له‌و رۆتینه‌ى كه ده‌ست و قاچه‌كانى به‌ستووه. هه‌مان ئه‌و شته‌ى كه به‌شێك له تیۆره‌كانى سایكۆلۆژى ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن و به خه‌سڵه‌تێكى نه‌گۆڕى مرۆڤ هه‌ژمارى ده‌كه‌ن، جا چ له‌سه‌ر ئاستى تاكى بێ یان به كۆمه‌ڵ و سیاسى و كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بێ.
ساڵانێكه هه‌ندێ وڵات و لایه‌ن هه‌وڵى نه‌مانى جمهورى ئیسلامى ئیران و هێنانه‌وه‌ى رژێمێكى نوێ ده‌ده‌ن، خافڵ له‌وه‌ى كه چاره‌سه‌ره‌كان زۆر له‌وه ئاڵۆزترن، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه كه خۆى له خۆیدا ئاڵۆزترین بوونه‌وه‌ره له‌م گه‌ردوونه‌دا، نه‌ك لادان و گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى و ده‌ستهه‌ڵات. باشترین به‌ڵگه‌ش له هه‌مان وڵاته كه له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردوو چه‌ند جار ئه‌م كاره تیایدا رووى داوه كه‌چى دیسان خه‌ڵك داواى گۆڕنى سیسته‌م و ده‌ستهه‌ڵاتى كردووه، و جگه له شوێن وڵاتانى دیكه.
بێگۆمان گۆڕینى سیسته‌مى نوێ، هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت و جارێكى دیكه رژێمێكى دیكه به پشتیوانى وڵاتێكى دیكه یان راپه‌رین یان هه‌ر شێوازێكى دیكه په‌یدا ده‌بێ و هه‌مان ره‌فتار و كردار و بڕیاره‌كان ده‌درێت و هه‌مان گرفته‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و دیسان داواى گۆڕ‌انى ده‌كرێت، و له‌وانه‌شه هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه به قسه و بڕیارێكى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ئێران له زۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وت و پرۆژه‌كانییه‌وه رووى نه‌داتن، و ئه‌مه‌ش قازانجێكى میلله‌ته به‌سته‌زمانه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه كه ساڵانێكه به‌ده‌ست نه‌دارى و جه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنن.
كۆمارى ئیسلامى ده‌توانى به چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رى ساده و بۆێرانه رێگه له‌و مه‌هانانه بگرێ كه بوونه‌ته هۆكارى سه‌رهڵدانى قه‌یرانى ئێستاى و ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێ دره‌نگ نیه چونكه كۆلۆنیالیزمى جیهانى زۆر له‌وه به‌هێزتره كه بتوانرێت رێگه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانى بگیرێتن به‌تایبه‌ت كه ره‌فتاره ناشرینه‌كانى هه‌ندێ لایه‌نى ئه‌و كۆماره كارى له كار ته‌رازانندووه و ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامى و هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانى دڵسۆز هه‌وڵێكى جددى نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌رى تووشكردنى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ئێرانستان زۆر نزیكه له جه‌نگێكى خوێناوى، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كانى نێوان ئیسرائیل و حیزبۆلاى لوبنان تووندتر بۆوه‌ته‌وه، كه هه‌م وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه و به‌تایبه‌ت نه‌یارانى كه‌نداو و توركیا و هه‌م رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى خۆیان دڵسۆز و پشته‌وانى ئه‌وان پێشان ده‌ده‌ن، و به تایبه‌ت بلۆكى به‌ناو كۆمۆنیستى چین و رووسیاى فیدراڵ سودمه‌نترینى لایه‌نه‌كان ده‌رده‌چن و ته‌نها میلله‌تانى سته‌ملێكراوى ئێران ده‌بن به قۆچى قۆربانى.
به‌شێكى زۆر پراكتیكیى ئه‌و رێگه‌چاره‌یانه بریتین له:
1- به زووترین كات راگه‌یاندنى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى وڵات له كۆمارى بۆ سیسته‌مى فیدراڵى بۆ نه‌ته‌وه جیاواز و سه‌ره‌كییه‌كانى نێو خاكى ئێستاى ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت كورد و به‌لووچ و عه‌ره‌ب و توركمان و ئازه‌ره‌كان و ئه‌وانیتر به پێى قه‌باره‌یان، كه ده‌كرێ به سه‌رژمێرییه‌كى گشتى بزانرێت. ئه‌و شته‌ى كه ئه‌و نه‌ته‌وانه ساڵانێكى زۆره چاویان بڕیوه‌ته‌وه هاتنه‌دیى تا به هۆیه‌وه زۆرێك له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر ببن.
2- ده‌ستهه‌ڵگرتن له دژایه‌تیكردنى وڵات و نه‌ته‌وه‌ى جووڵه‌كه، كه خۆى ململانێیه‌كى به‌وه‌كاله‌ته له لایه‌ن لایه‌نه ئیسلامییه‌كانى ئه‌و وڵاته و له جیاتى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى جووله‌كه ده‌كرێت. ئه‌و هه‌نگاوه به شكۆیه‌كى گه‌وره بۆ ئێرانیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه چونكه به‌ر له نزیكه‌ى 3000 ساڵ جووله‌كه‌كان به شاهانى ئێرانى ده‌یانگۆت "په‌یامبه‌ر"، چونكه ئه‌و ئێرانیانه ئه‌وانیان له‌ده‌ستى زۆڵم و سته‌مى خه‌ڵك ده‌رهێنابوون.
3- لادانى هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ى كه له تاڵانكردنى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م وڵاته و ته‌خشان و په‌خشانكردنیدا ده‌ستیان هه‌بووه و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له لووتكه‌ى ده‌ستهه‌ڵاتدا بوونه، بوونه‌ته هۆكارى دیار نه‌مانى نزیكه‌ى 800 مه‌لیار دۆلارى سه‌روه‌تى وڵات و چوونى بۆ بانكه‌كانى رۆژئاواییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژئاوایانه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و پاره‌یه ئێستا زۆر پێداگرى له‌سه‌ر گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، تا هه‌م ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بمێنێته‌وه و هه‌م ئه‌و كه‌ین و به‌ینه‌ى له نێوانیان و نێوان ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه هه‌بووه وون ببێ.
4- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و سه‌روه‌ته‌ى هێشتان له نێو خاكى ئێران ماوه و ئاودیوى سنووره‌كان نه‌بووه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى وڵات و خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كه‌ى كه خۆدى خه‌ڵكى برسى و هه‌ژار و داماى ئێرانه، كه له‌و ماوه‌یه دا هزاران به‌ڵا و مۆسیبه‌تى بینیوه و مه‌لێۆنه‌ها تووشبووى به ده‌رمانه بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ر، و ڕاكردن له ماڵه‌وه و به‌تایبه‌ت كچان و ئافره‌تان و یان له‌شفرۆشیان یان فرۆشتنیان بۆ وڵاتانى دیكه و به‌تایبه‌ت وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندى كه‌نداو و بازرگانیكردن به ئه‌ندامى جه‌سته‌یان و ...هتد، ته‌نها به‌شێكن له تراژێدیاى ژیانى تاكى ئێرانستان به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه، و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه سیسته‌مى ئێران زیاتر به هۆى بیروباوه‌رى مه‌زهه‌بییه‌وه، خستوویه‌تى ژێر گۆشارى خۆى. تاكى ئه‌م وڵاته و به هه‌موو چین و توێژه‌كان، به‌تایبه‌ت گه‌نجان به‌ده‌ست سه‌دان جۆرى له‌و بابه‌ته كوشندانه‌ى وه‌ك بێكارى و ناداپه‌روه‌رى و ... هتد، ده‌ناڵێنن و به لێشاو له‌و وڵاته كۆچ ده‌كه‌ن و رێگه‌ى مان و نه‌مان ده‌گرنه‌به‌ر، و وه‌ك بینیمان له رۆژانى دووایدا به ده‌ها كه‌سیان له ئاوه‌كانى ئیتاڵیا خنكان. شێرازه‌ى ژیان و خێزان له‌و وڵاته كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى لێكترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه. جۆره‌ها تاوان روو له زیادبوونن.
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌ى ئێستاكه‌یى و به‌تایبه‌ت سووپاى پاسداران و به‌سیج و ئه‌وانه‌ى كه له‌ژێر فه‌رمانى لایه‌نى ئێرانى و بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات كار ده‌كه‌ن و گرنگیدان به هێزه‌كانى گشتى كه به‌ناوى ( ئه‌رتشى) ئێران ده‌ناسرێتن و زیاتر ئۆمێدى بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى لێده‌كرێت، چونكه له لایه‌ك ئه‌و هێزه تایبه‌تانه سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى ئابوورى و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مۆڵك و سامانى گشتیین و له لایه‌كیتره‌وه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردنن له وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو و جووله‌كه، و ئه‌وه‌ش به‌هێزترین به‌هانه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌م وڵاته و یه‌كگرتنى ئاپۆره‌ى وڵاتانه بۆ نه‌هێشتى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و سه‌پاندنى جه‌نگێكى خوێناوى به‌سه‌ریدا یان لانیكه‌م هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو به هۆكار و به‌هانه‌ى جیاوازى وه‌ك هاوكاریكردنى روسیا له جه‌نگى دژ به ئۆكراینا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا سه‌پێنراون.
6- گۆۆڕینى روانگه و باوه‌رى ئایینى و دووركه‌وتنه‌وه له‌و تووندهاژۆییه و ده‌مارگیرییه و خۆپه‌رێستییه‌ى كه ئێستا بوونى هه‌یه و زۆر به‌هێزه و گه‌وره‌ترین به‌هانه‌ى ململانێیه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ جیهانى سیاسى و ئایینى نێوخۆیى و جیهانى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانستان، كه له‌بنه‌چه‌دا ده‌مارگیرییه‌كى هاورده‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌ى كه پێش ئێستا و ئێرانییه‌كان بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 1300 ساڵ بڕاوایان پێبووه، ناگۆنجێ. میانه‌رۆیى ئایینى ده‌ردى زۆرێك له ده‌رده‌كانى سیاسى و ئایینى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و وڵاته‌یه.
7- رێزگرتن له ویست و داخوازى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و نه‌ته‌وه‌كانى و به‌تایبه‌ت كورده‌كان، چ وه‌ك مرۆڤ و ئێنجا وه‌ك برایه‌كى ئاریایى، و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى به‌نده به هه‌وڵه‌كانى بۆ بوون به ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربخۆ له باشوورى ئێراق، و ده‌ستهه‌ڵگرتن له نه‌خۆشى پارانۆیانه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به‌م دۆزه ره‌وایه‌ى، كه ته‌نانه‌ت خۆدى ئێرانییه‌كانى پارس چه‌نده‌ها سه‌ده ئه‌و ئه‌زموونه‌یان هه‌بووه و ده‌رده‌كانى ئێمه‌یان چێشتووه، و زۆر جار جینۆسایدكراون. به‌داخه‌وه ئه‌م وڵاته له ماوه‌ى ریفراندۆمى ئازادیخوازنه‌ى كوردستانیان به بێ ره‌چاوكردنى ئه‌و رێژه به‌رزه‌ى به‌شدارى و سه‌ركه‌وتنى ده‌نگى "به‌ڵێ" به رێژه‌ى (93%) زیاترین زیانى به متمانه‌ى كورد به گشتى به نه‌ته‌وه‌ى پارسى برا گه‌یاند، و پیشانى دا ئه‌وان خیانه‌تیان به دوو ئایین كردووه، هه‌م ئیسلام و هه‌م زه‌رده‌شتى، و ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانى جیهانى بۆ نه‌هێشتن و له‌كارلادان یان سزادانى ئه‌و سیسته‌مه چڕتركرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت نه‌ك له‌به‌ر چاوه ره‌شه‌كانى كورد به‌ڵكۆ وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و چه‌نده و هێرشه‌كان كه ئاوێته‌ى زۆر به‌هانه‌ى دیكه ببوون. هه‌رچه‌نده ئه‌و متمانه‌یه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆككۆمارى پێشوو، واته ئیبراهیمى ره‌ئیسى و له دواى سه‌ره‌دانه‌كه‌ى به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته هێورتر بۆوه‌ته‌وه و به سه‌ردانى سه‌رپه‌رشتیارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان چووه قۆناغێكى نوێتر.
ئه‌مه و خاڵى هاوشێوه ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌توانن ئێرانستان له‌و قه‌یرانه سیاسییه رزگار بكه‌ن و رێگرى له‌ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و رووخانى بگرن. به‌تایبه‌ت كه له ئێستا دا هه‌ڵبژادنى سه‌رۆككۆمارى بۆ گه‌ڕى دووه‌م له پێش ده‌سه‌ڵاته و ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى به‌ره‌ى ریفۆرمخوازه‌كان له نه‌ریخوازه‌كان به‌هێزتره، چونكه خه‌ڵكه‌كه زیاتر له‌وان چاوه‌ڕێى گۆڕانكارى له بابه‌ته‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ناوخۆ ده‌كه‌ن و بۆوه‌ته ته‌نها ئۆمێدیان بۆ ئایینده‌ى وڵاته‌كه‌یان.
*پرۆفیسۆرى ه. /پسپۆرى سایكۆلۆژیاى په‌روه‌رده‌یى/فاكۆلتیى په‌روه‌رده/ زانینگه‌ى زاخۆ