((سه‌ری بڵند و پیرمام و هه‌ولێر وێستگه‌ی بڕیار‌و ڕاپرسین))

هه‌روه‌ك له‌م ماوه‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوه‌ته گۆڕه‌پانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی زۆر له بابه‌ته چه‌ق به‌ستوه‌كانی چه‌ند ساڵه و گۆڕانكاری و گرژیه‌كان. به‌م بۆنه‌وه چالاكیه دبلۆماسیه‌كان و سه‌ربازیه‌كانیش چڕ بونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ڕونه‌كاته‌وه هێشتا مه‌ترسیه‌كان بۆ ئاینده نه‌ڕه‌ویه‌ته‌وه. چاوی شرۆفه‌كاران زیاتر له‌سه‌ر ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به دیاریكراوی له ئێستادا (ئێران، سوریا، لوبنان،یه‌مه‌ن، توركیا ،عێراق) له‌گه‌ڵ ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌شێكیاندا له‌م پارچانه كه به‌شێكن له‌و پێشهاتانه. وێڕای ئه‌وه‌ی كورد كیانێكی سه‌ربه‌خۆی نیه به‌ڵام چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ڕۆڵی كورده. له ئێستادا كورد بوه‌ته سه‌نته‌رێكی ناوه‌ندی ناوچه‌كه زۆربه‌ی وڵاتان و لایه‌نه ناو خۆیه‌كانی عێراق دینه هه‌ولێر و سه‌ری بڵند. چونكه پێگه‌و هێزو ده‌سته‌ڵاتی كورد له‌م ناوه‌نده‌وه ده‌بینن. دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان بۆ جوڵه دبلۆماسیه‌كان زیاتر گوڕوتینی به‌خشیوه‌ته پێگه‌ی كورد له‌م ناوه‌نده. ئه‌م هه‌نگاوانه چه‌ند لقێكی لێ ده‌بێته‌وه جوڵه‌یه‌كه بۆ ئاسته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و باگێشته‌كان . جوڵه‌ی پته‌وكردنی باری دۆستایه‌تی و تێگه‌یشتن كاركردنی هاوبه‌ش. جوڵه‌ی ئابوری هاوبه‌ش و ده‌رخستنی نیاز پاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ جیهانی ده‌ره‌وه له‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه ده‌خوازێت پردی تێگه‌یشتن و دیالۆگ و برایه‌تی و پێكه‌وه كاركردن بێت له ئاستی ناو خۆ و ده‌ره‌وه دا. ئه‌وه‌ی گرنگه لایه‌نه سیاسیه كورده‌كانه له ئاست ناو خۆ و چوار ده‌ورو و ده‌ره‌وه‌دا هاریكاربن و یه‌ك ده‌ست و ئامانج دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌به‌رچاو بگرن. جوڵه‌كان زۆر تیژڕه‌وانه دێن و ده‌چن. وێستگه‌ی ئه‌م جوڵانه ئێستا پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش و هه‌ولێره. ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك مسعود با‌رزانی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌دات. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دێن تینوی پرس و ڕایه‌كن بۆ ڕوداوه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌م ناوچه چی ده‌گوزه‌رێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه جه‌نابی سه‌رۆك با‌رزانی وه‌ك مه‌رجه‌ع له لوتكه‌دایه بۆ پرس و ڕاكان ته‌نانه‌ت وڵاتانی زلهێزیش ڕای جه‌نابی با‌رزانی به گرنگ ده‌زانن. ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له ئێستادا نه‌بوه هه‌ركات گۆڕانكاریه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدابێت. به‌تایبه‌ت له ئاست ناوخۆی ئێراق بینیومانه چۆن په‌یتا په‌یتا دێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. چونكه ڕێگای ڕاست و دروست بۆ قۆناغه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان لای جه‌نابی بارزانیه. هه‌میشه ئه‌وه‌ی گوتوه كه عێراق پێویسته به‌پێی ده‌ستور كاربكات هاوسه‌نگی و كۆ ده‌نگی و هاوبه‌شی بكرێته بنه‌مای به‌هێز بۆ پێكه‌وه كار كردن دور له گرژی و ئاڵۆزی و تایفه گه‌ری و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمێ له سێ ئاراسته‌دا چڕ ده‌بنه‌وه. هه‌نگاوی یه‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه. دووهه‌م ڕێزدارجه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كاك نێچیروان با‌رزانی زۆربه‌ی جار بانگێشتی كۆڕبه‌ند و كۆبونه‌وه و دیداری سه‌رۆكی وڵاتان ده‌كرێت و شێوازی پێشوازی لێكردنی به شێوه‌ی تشریفاتی پرۆتۆكۆلی وه‌ك هه‌موو سه‌رۆكی وڵاتان ده‌كرێت. زۆربه‌ی دیداره‌كانی پڕ بایه‌خ و به به‌رهه‌مه و جگه په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كه‌ی بوه‌ته كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویست و ناسراو له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌وڵه‌كانی بۆ پته‌و كردنی ئاینده‌ی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌مانه و ئه‌و ڕاستیه‌ی گه‌یاندوه‌ته ده‌ره‌وه كه كورد ئاشتی خوازه و دژی چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و سته‌مه و دژی تیرۆرستانه و كار بۆ سه‌قامگیری و گه‌شبینی هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كات. له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه. له قۆناغی سێهه‌م ڕێزدارجه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ته ماندوو نه ناسانه قۆڵی لێ هه‌ڵكردوه له ئاسته دبلۆماسیه‌كاندا كاركردن بۆ گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ كۆمپانیاكان و كاركردنی پێكه‌وه. وه هه‌مه چه‌شنه‌كردنی گه‌شه‌ی ئابوری له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه هه‌نگاوه‌كان ئه‌رێنین و ده‌رگای باش به‌ڕوی هه‌رێمدا كراوه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه زۆر به‌ره‌و پێش ڕۆیشتوه یه‌ك خستنی ماڵی كورد‌و یه‌ك وتاری ئامانجه‌كان به‌ته‌واوی دێنێته دی. له‌گه‌ڵ بونی كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن بۆ گرێدانی چالاكیه دبلۆماسیه‌كان و ناوخۆییه‌كان واته جیابكرێنه‌وه زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان كه هه‌ریه‌كه و له‌كاتێكی جیادا یا پچڕ پچڕ ده‌خرێنه ڕوو كه‌ناڵیكی تایبه‌ت بۆ به ئه‌رشیف كردنی بابه‌ته مێژوییه‌كان بێت. وه پێویسته به‌ربه‌ستێك دابنرێت بۆ چه‌واشه‌كاران و ناحه‌زان كه هه‌وڵده‌ده‌ن پێگه‌ی هه‌رێم بچوك یا كه‌م بكه‌نه‌وه.