دکتۆر محەممەد خورشید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی:- ھەموو بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک دەکرێنەوە
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ئاشکرای دەکات، ھەموو بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک دەکرێنەوە، ھاوکات ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک.
د. محەممەد خوڕشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی،
"بەشێکی زۆری بارەگاکانی پارتی لە سنووری کەرکووک کراونەتەوە، ھاوکات ئەو بارەگایانەی تا ئێستا نەکراوەتەوە ئەوانیش دەکرێنەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بارەگای خورماتوو کرایەوە ئەوانەی ماون ئەوانیش دەکرێنەوە.
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "لقی ٣ی کەرکووک بارەگای کراوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەک لیژنەی ناوچە، ھەندێک ناوچە ماوە و لەناو بارەگای لق بارەگایان ھەیە ئەوانیش دەبنە خاوەن بارەگای خۆیان، لە قەزای داقووقیش بارەگای پارتی دەکرێتەوە.
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، لەبارەی کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنیش گوتی، "ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک لە شاری کەرکووک، پێشبینی دەکەین مانگی داھاتوو بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیان بکرێتەوە.