كاتی ئەوەیە كورد برا گەورەی هەبێت

كاتی ئەوەیە كورد برا گەورەی هەبێت

(*)

لەهەموو مالێك، گەرەكێك، گوندێك، شارێك، ناوچەیەك ، بنەمالەیەك و عەشیرەتێك بڕا گەورەیەك هەیە كەوا لە هەموو كێشە، گرفت، خوشی و ناخۆشیەك شوێن پەنجەی دیارە، هەروەها قسە، چارە و ڕای خۆی هەیە كەوا كاریگەرە، وە زووربەی جار قسەو بریاری حەتمین. ئەوەی لەو هەموو شوێنانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد هەیە، بەداخەوە لەنێو مالی كورد دا نیە، ئەگەرچی نیوەی كوردی دلسۆز، پاک و رەسەن بڕا گەورەی خۆیان لەهەر چوار پارچەی كوردستان یەكلای كردۆتەوە، بەڵام هەندێ كوردی نارەسەن و نابود هەن كەوا سەرەرای ئەوەی باش و چاك دەزانن کەوا كێ سەرەوەر، رابەر، دلسۆز و راستگۆ یە،وە كێ شەری كوردایەتی دەكات، كێیە 78 ساڵەی تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و شەرو ناخوشی بردۆتە سەر، تەنها بو رێبازی كوردایەتی و سەربەخویی، بەڵام لەناخ رەشی، رق، كینەو ناپاكیان دان بەوەدا نانێن كە سەرۆك و مەرجعی كوردان سەرۆك بارزانی تاكە كەسە بتوانێت و توانیویەتی شەری مانەوی ناسنامەی كورد و سەربەخۆیی كورد بكات. لەگەڵ رێزم بۆ هەموو سەركردە ئینتیما جیاوازەكانی تری كورد، بەڵام نەمدیت و نەمبیست هیچ سەركردەیەك وەك جەنابی سەرۆک بارزانی بتوانێت بەرگەی هەموو ئاڵنگاڕییە سەخت، قورس، نێو خۆییو جیهانیەكان بگرێت و رووبەرویان ببێتەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا
تەحەددای هەموو جیهان بكات لەپێناو چی؟ نەلە پێناو ناو و ناوبانگی خۆی، نەلە پێناو پارە، پلەو پۆست نەلە پێناو هیچ شتێك، تەنهاو تەنها لەپێناو مللەتە ژێر دەست و بێ چارەكەی. هیچ باسی مێژوو رابردوەكەی جەنابیان ناكەم، چونكە دەبێ پەرتوك ئامادە بكەم، تەنها باسی ئێستا دەكەم،
سەرۆك هەموو كات ویست و خواستی ڕێكخستنێ نێو مالی كورد بووە، بەبێ ئەوەی وا بیر بكاتەوە ئەمە كوردی كامە پارچە و ئایین زان و لەهجەیە، هیچ مەرج داوایەكی نەبوە، تەنهاو تەنها بەرژەوەندی تاكی كورد و كوردبون، كوردایەتی و برایەتی بوو. هەر جەنابیان بو ئەمری كرد خوێنێ كورد بەدەستی كورد حەرامە و نابێت. هەر جەنابیان بو هەموو هەولێكی دا كوردی توركیا یەك بەرە و یەك هەلوێست بن، وە دووربن لە دەستی ئەجیندای دەرەكی و گروپە تیڕورستە توند رەوەكان. هەموو كات سەرۆك بارزانی لەگەل دیالۆگی ئاشتی بوە، هەموو كات بە تاكە چارەسەر دەزانێ بو دۆزی كورد و گەیشتن بە دوورترین ئامانج، هەروەها دەستی ئاشتی بو پەكەكە دێژكرد لەبەرامبەردا ئەوان هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان چەندین گوندیان وێران كرد و چەندین پێشمەرگە، خەڵكی سیڤیل، پیرو منداڵیان لێ شەهید كردین، دەستی بو كوردانی سوریا درێژكرد و داوایان لێكردن واز لە خەباتی شەر بێنن پەنا بو دیالۆگ بەرن و ئاشتی بچەسپێنن، بەرهەمەكەشی وەك هەمووتان بینیتان سەردانی بەرێز مەزلوم عەبدی ڵێكەوتەوە چل میلون كوردی دلخوش كرد، جەنابی سەرۆك بارزانی بە كردار سەلماندی كە هەر بەراستی مەرجعە، برا گەورەی كوردە و سەلماندی هیچ مەبەستی تری نیە، و هیچی ناوێ و چاوی لە هیچ نیە، تەنهاو تەنها یەك ڕیزی كورد، سەربەخۆیی، ئازادی و بەئامانج گەیاندنی كوردە.
ئەگەر جەنابی سەرۆک بارزانی تەنها لە دڵسوزی و پاكی خەمخوری مللەتی خۆی نەبێت، هیچ ناچار نیە ئەو سەرگێژیە بۆ خۆی هەرێمەكەی دروست بكات. ئەوەتا هەرێمێكی یاسایی و سەربەخۆیی هەیە، و لەلایەن هەموو جیهانەوە دان پێدانڕاوە و پاڵپشتی دەکەن، زۆربەی جار وەك وولاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەلدا كراوە.
دەمەوێت ئەوەش بڵێم بەراستی دوور لە مجاملات. بەڵام ئەگەر خودی جەنابی سەرۆك بارزانی و بریارە حەكیمەكانی نەبوایە ئێستا ئێمە لەكەناڕێكی تەم و مژاوی و بزردابوین، چونكە بەراستی زیرەكی و ووریای و حەكیمی و بوێری دەوێت، تۆ لە نێوانی ئەم سێگوشە جەهەننەمی، ئاگرین، پر لەشەر و ناكۆكی و ئالوزی یە، وە خیانەت و خاک فرۆشتن دا، بتوانی هەرێمێكی یاسایی بەهێز، خۆراگر، توكمە، جوان، پێشكەوتو، سەربەخۆ و ئازاد دروست بكەیت، بەراستی ئەمە پێویستی بە حیكمەت و جورئەت و بوێری و زیرەكی و قوربانی دانە
شتێكی تڕی گڕنگیش لەبیر نەكەین لە كاریگەری بڕیارو گوتار و دیداری جەنابی سەرۆك بارزانی كە ئەوەی بە زەقی تێبینی كرا لە ووتەو لێدوان و هزرو بیرەكانی بەرێز مەزلوم عەبدیدا هەر لە دوای دیداری مەرجعی كورد بەرێز مەزلوم عەبدی گوتی كەوا ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بە ئێرانەوە نیە
ئەمە گورانكارییەكی گەورەیە چونكە هەموو كات جەنابی سەرۆك زوور جەختی دەكردەوە كورد نەچێتە هیچ بەرەیەك و گڕێدراو نەبێت بە بڕیاری هیچ ولاتێكی ئیقلیمی وە هەمووشمان دەزانین بەرێز مەزلوم عەبدی پێشتڕ چ بە ئاشكڕاو چ بە نهێنی سەر بە ئێران بو كە بێجگە لە زەرەری كورد و دژایەتی كورد بەرەی ئێران هیچ خێرو بێری تری تێدا نیەو نەبوە ئەمەش جێگای دلخوشیەو ئومێد بەخشەو گورانێكی ئیجابیە بو دوزی كورد لە سوریا.

 

(*)

چالاكوان

Top