داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا.
هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئابووری داڤۆسی2025 بە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک کیانێکی گرنگ و سەربەخۆ دەرکەوت کە توانای مامەڵەکردن و کاریگەری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە. ئەم بەشدارییە دەرخەری ئیرادەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان بوو بۆ دەرچوون لە چوارچێوەی چاوەڕوانی و پەراوێزخستن و گەیشتن بە ئاستێک کە بتوانێت لە ڕەوتی گۆڕانکارییە جیهانییەکان کاریگەر بێت.
سەرەڕای ئاستەنگە بەردەوامەکانی پەیوەندیدار بە بودجە و مافە دەستوورییەکان لە چوارچێوەی عێراقدا، هەرێمی کوردستان سەلماندی کە توانای گونجان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی هەیە. لە کۆنفرانسی داڤۆس، هەرێم سەرنجی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا بۆ دەرفەتە ئابوورییەکان، بە تایبەت لە بوارەکانی وزە، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا. ئامانجی سەرەکی ئەم بەشدارییە دروستکردنی پردی پەیوەندی، بەهێزکردنی دیپلۆماسی ئابووری، و نیشاندانی توانا و لێهاتوویی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی سەقامگیر و بەهێز بوو.
بەشداری لە داڤۆس دەرخەری ستراتیژیەتێکی نوێی هەرێمی کوردستان بوو کە تێیدا سەربەخۆیی ئابووری، پەرەپێدانی زێدەخوازانەی ژێرخان، و کارکردن بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەشەپێدراو بۆ هاوڵاتیان لە سەروو هەموو بایەخەکانەوەیە. هەرێم نیشانیدا کە ئیدی ناتوانرێت وەک ناوچەیەکی لاواز و پشتگوێخراو سەیری بکرێت، بەڵکو کیانێکی خاوەن پڕۆژە و ئیرادەی گەشەکردنی بەردەوامە