ســەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

ســەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 13/1/2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ باڵیۆز نەزمی حزووری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

Top