بارزانی واتە ئاشتی و چارەسەری وپارێزەرى دۆزى کورد
ناگەڕێنەوە مێژوی رابردوو بەڵام هەنگاو و جموجۆڵ و خوێندنەوە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد بە سەركردایەتی بارزانی ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەو راستییەی كە ئیتر نەك هەر سەردەمی نكۆڵیكردن لە بوونی كورد بەسەر چووە بەڵكو لە هەمانكاتیشدا ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك كارەكتەرێكی كاریگەر بەهێز بۆ چارەسەكردنی زۆرێك لە پرس و كردنەوەی گڕێكوێرەكان و كردنەوەی دەرگە داخراوەكان ، ئیتر ئەو پرسانە چ لە سەر ئاستی عێراق بێت یانیش ناوچەیی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەتایبەتی.
ئەمڕۆ دۆزی كورد دوای سەدەیەك لە ڕێككەوتننامەی و پەیمانامە شوومەكان تا ئێستا بە بێ چارەسەری ماونەتەوە ، ئەوەش وایكردووە و شەڕ و ناكۆكیی ئاڵۆزییەكان بەردەوام بن ، چونكە ئەو شەڕ و ناكۆكییانە وایانكردووە كە هەزاران كەس ببنە قوربانی و زیانە ماددییەكانیش بێ شوومار بن ، لەو نێودا لە رابردوو و ئێستاشدا سەركردایەتی كورد هەمیشە باوەری بە لۆژیك و ئاشتی و چارەسەری بووە هەرگیز باوەری بەشەڕ نەبووە ، لە قۆناغی ئێستای گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و دڕاشتنی نەخشەی نوێی دیسان جارێكی تر پرسی كورد بووەتە بابەتێكی سەڕەكیی لە نێوان زڵهێزان و جەمسەرەكان ، بەتایبەت كە هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی بارزانی رۆڵی گرنگ دەبینن بۆ ئەوەی لە پارچە بە زۆر لكێنراوەكانی دیكەی كوردستانیش گەلی كورد بتوانێت بە مافەرەواكان بگات .
لەو نێوەدا هەوڵەكان لەماوەی 11 ساڵی رابردوو وئێستا لەگەڵ ئەوە وڵاتانی كە خاك و نەتەوەیی كوردیان پێوە لكێنراوە ، دیداری و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لە رابردوو و ئێستا لەگەڵ هێزولایەنە كوردستانییەكانی رۆژئاڤا و باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و هەروەها هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەیەكی روون و دیارن بۆ چارەسەری و ئەو هەوڵانە لە پێناو پارێزگاریكردن لە دۆز و مافی كورد لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان .
لە قۆناغی ئێستای شەڕ و پێشهاتە نوێیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزی و قەیرانەكان و ململانیی زڵهێزەكان و وڵاتانی ناوچەكە ، پشتیوانیكردن و جەختكردنەوە لە سەر شوناس و پێگەی كوردستان لە ناوچەكە هەنگاوێكی ڕوونە بۆ ئەوەی كە جارێكی تر گەلی كورد نابێتە قوربانیی پەیاننامە و ڕێككەوتننامە شوومەكان لە ناوچەكەدا .
سەردانی و پێشوازیكردنی سەرۆككۆماری و وەزیری دەرەوەی توركیا لە دوای رووداوەكانی رووخانی ڕژێمی ئەسەد و هاتنە سەركاری دەسەڵاتێكی راگوزەر لە سووریا و ئینجا سەر لەنوێی پرسی چارەسەری كورد لە رۆژئاڤا و باكووری كوردستان ، بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان چەندین ئاماژە و ڕەهەندی زۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆی دەگرێت
بەتایبەتی و شاراوە نییە كە گۆرانكاری و پێشهاتەكانی ناوەچە پێمان دەڵێن كە ، سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بارزانی رۆڵی گرنگ و دەبێنێت بۆ هاوسەنگی و پەیامی چارەسەری كێشەكان و وەك كەسایەتی و پێگەیەكی بەهێز ومتمانەپێكراو ، بەتایبەت دانانی ئاڵای كوردستان لەكاتی پێشوازیكردن بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئاماژەیەكی روون و دیارە .
دەكرێت ، رووداوەكان لە چەند خاڵێك ئاماژەی پێبكەین :
یەكەم ،، پشتیوانیكردنی نێودەوڵەتی لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئینجا دانانی ئاڵای كوردستان لە وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێی لەو هەلومەرجە قورسەی كە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پێدا گوەزەر دەكات ، كە گەلی كوردو دۆزرە رەواكەی و قەوارەكەشی تایبەتمەندی خۆی لە ناوچەكەدا هەیە . هەروەها دانانی ئاڵا بە شێوەی فەرمی و پرۆتۆكۆڵی گوزارستە لە بوون و سەنگ و قورسایی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەتایبەت گەڕانەوە بۆ لایی بارزانی و هەولێری پایتەخت ، تایبەت مەندی و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ناوەندە سیاسی ودیپلۆماسییەكان ئاماژەی ڕێزگرتن وبایەخدانە.
دووەم ،، گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ئاشتیخواز ، زیاتر سەدەكەیە بووەتە قوربانی چەنگی جەمسەربەندییەكان و گرژی و بەرژوەندیخوازی وڵاتان و زڵهێزان و ململانێیەكان ، بۆیە ، دانان بە ئاڵاو پشتیوانیكردن لە هەرێمی كوردستان و گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی بارزانی ، ئاماژەن بەوەی كە سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد توانیوێتی سەركەوتوانە لە سەر بنەمای ڕێزگرتن و ڕاگرتنی هاوسەنگی و بەرژوەندی هاوبەش پێگەی خۆی بەهێزتر و متمانەپێكراوتر بكات و لەهەمانكاتیشدا هەوێنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەكەدا نەك شەڕ و ململانێ.
سێیەم ،، پێشوازیكردن لە سەرۆكی حكوومەتی كوردستان و بەشێوەیەكی فەرمی و دانانی ئاڵای كوردستانەوە ، ئاماژەیە بە سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان ، هەروەها قەوارەیەك كە لە ناوچەكە و لە نێو عێراقدا وەك دوورگەیەكی سەقامگیر و ئارام مامەلەیەكی وردبینانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان دەكات بەتایبەتی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا كە ساڵانێكی زۆرە دۆزسییەی نەوت و دارایی وەك كارتێكی گوشاری لە دژی گەلی كوردو هەرێمی كوردستان بەكاردێنن، بەڵام ئەو جۆرە مامەڵەیەكی وڵاتانی ناوچەكە و پێشوازییەكی گەرم پەیامێكی روونە بەوەی كە چیتر ناكرێت و ناتوانرێت هەرێمی كوردستان پەراوێز و پاشگوێ بخرێت ، چونكە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆ نییە ، بەڵكو نموونەیەكی جوانی لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و دیموكراسیانە لە نێو عێراقێكی پڕ ئاڵۆز و ئینجا رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی ناسەقامگیردا.
بۆیە، چاوەروان دەكرێت ،لەگەڵ هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی ناوچەكە ، بەڵام هەرێمی كوردستان ، لە گشت بوارەكانی ئابووری و بارزگانی و گەشەسەندنی زیاتر لە سەر ئاستی ناوچەكە پێشكەوتنی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و پەیوەندییەكانیشی زیاتر بەرەو پێشەوە بروات .جموجۆل و پێشوازی و سەردانی فەرمییەكانی سەركردایەتی كورد بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێیكان و دوونیا و گەڕانەوە بۆ لۆژیك و دیپلۆماسی بارزانی ، پەیامێكی روونە بۆ پارێزراو بوونی شوناس و قەوارە و دۆزی كورد و لەهەمانكاتیشدا سەركردایەتی بارزانی توانیوێتی لە نێو سەخترین هەلومەرجەكاندا قەوارە و گەلەكەی لە شەڕو ئاڵۆزییەكان بەدوور بگرێت و هەنگاویش بەرەو ئایندەیەكی باشتر و دەستكەوت و سەركەروتنی زیاتر بنێت .