بۆکۆ حەرام هێرشی کردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی چاد

سەرچاوە هەواڵەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی گروپی "بۆکۆحەرام" لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی چاد، ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ ڕۆژی چوارشەممە 8ی 1ی 2025، ، چەکدارەکان تەقەیان لە بەشی ناوەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی کرد.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرۆک کۆماری چاد لە کاتی هێرشی بۆکۆحەرامدا لەناو کۆشکی سەرۆکایەتیدا بووە و هێزەکانی کۆماری چاد بەرپەرچدانەوەی هێرشی بۆکۆحەرامیان لە پایتەختی ئەم وڵاتە داوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکان لەبەردەستدا نییە.
گوڵان: سەردار خەلیل