بۆ زانیاریت، خانەكانی یادەوەریی سۆزداری
خانەكانی یادەوەریی سۆزداری كە هاوسۆزی بەڕێوە دەبەن، دۆزرانەوە، كە میكانیزمێكی دیاریكراوی مێشك چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی ئاژەڵان بۆ هەستی ئەوانی دیكە ڕێك دەخات. توێژەران میكانیزمێكی مێشكیان لە بەشی پێشەوەی توێكڵی مێشك -prefrontal cortex، دۆزیوەتەوە كە كاردانەوەی هاوسۆزی لە ئاژەڵاندا ڕێك دەخات. دەمارخانە بەرهەمهێنەرەكان CRF لە توێكڵی پێشەوەی مێشكدا وەڵامی هاوسۆزی ڕێك دەخەن لەسەر بنەمای ئەزموونی ڕابردوو، ئەم دەمارانە كە هۆكاری -corticotropin-releasing factor CRF بەرهەم دەهێنن، وەك یادەوەریی سۆزداری كار دەكەن و فشاری ڕابردوو، یان تراوما بە كاردانەوە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەبەستنەوە، لە توێژینەوەكەدا ئەوە نیشان دراوە كە ئاژەڵەكان تەنیا كاتێك وەڵامی هاوسۆزی دەدەنەوە كە ئەزموونی ڕابردوویان لەگەڵ دۆخی سۆزداریی ئەوانی دیكەدا بگونجێت و ڕەنگدانەوەی ئەزموونەكانی پێشوویان بێت. تێگەیشتن لەم میكانیزمانە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكانی وەك PTSD، ئۆتیزم و شیزۆفرینیا لەگەڵ لاوازیی هاوسۆزی.