لوورەی گورگ بۆ گەیاندنی پەیامە
January 7, 2025
رەنگا و ڕەنگ
دوای چەندین توێژینەوە، زانایانی گیانداران بۆیان دەركەوت لوورەی گورگەكان بۆ گەیاندنی پەیامە، كاتێك گورگەكان دلوورێنن بۆ ئەوەی شوێنی خۆیان بە باقی كۆمەڵەكە بگەیەنن، بەمەش گورگەكان دوای دووركەوتنەوە، یان كاتێك دەچن بۆ گەڕان بەدوای خۆراكدا دەگەڕێنەوە بۆ ناو كۆمەڵەكە. گورگەكان دەتوانن بە درێژایی چەندین كیلۆمەتر پەیوەندی لەگەڵ یەكتردا بكەن و هەستێكی باشی بیستنیان هەیە، ئەمەش ڕێگە بە گورگەكانی دیكە دەدات كە لە دوورەوە دەنگی یەكتری ببیستن.