ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیەک
ئاڵا ڕەمزی نەتەوەیی هەرگەل و ملەتێکە لە هەموو جیهان ، زۆرجار بەسەرکەوتن دێت ، بۆ ئەو گەل و ملەتە ، لە مێژوو رەنگەکان گەواهیدەر ی راستییەکانن ، ناساندن و ئارمانجیشە، بۆیە ئاڵا دروشمی پیرۆزی خۆی هەیە ، لە نەتەوە ، نیشتمان ، حزب ، دامەزراوەکان ، ئالای پیرۆز ی کوردستان لەدەولەتی ماد تاکو کۆماری مهاباد ، هەنوکەی کوردستان لەنوێ بونەوەو پیرۆزی تایبەتی بەخۆی هەبوە لەدیدو هزری کوردانەوە ، ئەمرۆش لەدەستێکی ئەمیندایە ئەویش گەڵی کوردو سەرۆکی کوردانە (بەرێز جەنابی سەرۆک مسعودبارزانیە )
ٓٓٓــــــــ بۆیە ئەوەی دەمەوێت لەم نوسینە بخینەرو کەزەرورەتێکە ، کارێکی لەپێشینەی هەمەلایەنەی کوردیە ، ئەویش بەهێز کردنی روحیەتی نەتەوەیە ، کورد نیشتمانەکەی کەڤناترین ملەت و خاکن ، بەلام خاوە ن کیاننین ، ئالا کەیان لە نەتەوە یەگرتوەکان بشەکێتەوە ، بۆیە بەپیرۆزئەزانم چۆن و چۆنیەتی بەهێزکردنی ئەم روحیەتە پێشبخەین ، دل و مێشکی رۆلەکانی خۆمان پێ ئاوبدەین ،
ـــــ هەمو گەل و نەتەوەکان شانازی بەنەتەەی بونی خۆیان دەکەن ، ئالاش یەکێکە لەرمزەپیرۆزو سەرکەوتنەکانیان، ئەمە لەهەمو کۆمەلگاکان راستە ، رۆژئاوا ، رۆژهەلات ، بۆیە ئەولەویەت بریتیە لەم روحیەتە کێ دەیکات ، چۆن دەرخوارد ئەدەیت ئەمشیان ، هەم دیسان هەستێکە ، لەنیوخێزان ، گەرک شار ، زانکۆ ، شوێنە ئاینیەکان ، احزاب و رێکخراوەکان ، کاری ئەوان زیاترە ، رۆشبرو نیشتمان پەروەر زیاتر ، مەلبەندەکانی هزر و لێکۆلینەوە لە داینگە تاکو زانکۆ ، سستەمی حوکمرانی و دارێژەرانی ستراتیژی ولات ، هەموئەمانە بەیەکەوەبون ، کردویانە ، ئەوانەی بێکیانن ، دەبێ دەست پێ بکەن ،
ــــــــ ئاڵاو ئینتمای نەتەوەی خۆی لە اقراری ئاساشی خاک پێناس ئەکەن ، ئەوانەی خاکیان لاپیرۆزە ، کەخوێن لەپێناوی ئەبەخشن ئاساو یاسایە ، بۆیە ئەرکی هەمو مانە خەمێکی مەزنە ، دەست پێبکەین لەم هەلومەرجەری رۆژهەلاتی ناڤین تیاداگوزرئەکات ، کوردستان ناوجەرگەی ململانێکانە هەردەم لەژێر مەترسداین ، بۆیە بەهێز ی ئەم ئەم روحیەتە لەناو دل و عقلی لاوەکاندا ، هەمو چین و توێژو توێژالەکانی کۆمەلگادا ، دەبێ خەمێکو کاری لەپێشینەی هەمەلایەنەبێت ، لە رێکخراوەکان ، احزابەکان بەتایبەتی چونکە بمانەوێت ، نەمانەوێت ، کۆملگای کوردستانی رۆنە ، بۆیە کێ زیاتر لەبەرنامەو پرۆژەکانی خۆیدا لە نیو واقع جێ بەجێ بکات ،ئەوە لاپەرەکانی مێژو داهاتی نەتەوەی بۆ گەل و رۆلەکانی گەلەکە ی دەسەبەر ئەکات .
ـــــــــ کەواتە بارۆژی ئاڵا بکەینە دەستپێک بۆ نوێ بونەوەو کوردبونمان بەهێز بکەین سەروی هەمو ئینتماو وەلائێک بێت ، ئاسایە هەرئایدیایەکی سیاسی چۆن ممارسەو بەرنامەو ستراتیژەکانی خۆی دەکات ، لێ گرنگتر ئەم بیرەنەتەوەیە ، هەستە نەتەوە یە ، رۆشنبیری نەتەوەی کار ی لەپێشینەی بێت ، ئومێدداریەکانی نوێبونەوەی کوردستان ، جەختکردنە لەم کارە پێشینەیەی نەتەوەی ، لەکوردستان بۆ بەشەکانیتریش هەمان راستیە ، گەشەکردن و برەودان بەم هەستە ، رۆشنبیریە ، روحیەتە ، نەتەویە ، ئاڵای کوردستان شەکاوەترئەبێت .