ئاڵای كوردستان شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی 22/1/1946 بۆ یه‌كه‌م جار له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵکرا و له‌و ڕۆژه‌وه ئەو ئاڵایە بۆته ڕه‌مزی گه‌لی كورد و كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی به پیلان شكست به كۆماری ساوای كوردستان هێنرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان نه‌كرێت ئاڵا داگیرا و له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ئاڵای كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاڵای كوردستان بكرێت به ئه‌مانه‌ته‌وه ڕاده‌ستی بارزانی نه‌مر كرا، بێگومان ڕاده‌ست كردنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ده‌وه بۆ بارزانی نه‌مر زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە پێشه‌وا له‌وه دڵنیا بووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت له دوای ئه‌و پارێزگاری له ئاڵای كوردستان بكات ئه‌وه بارزانی نه‌مره، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد دوای نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ و دوای وه‌فاتی بارزانی نه‌مر، سه‌رۆك بارزانی پارێزگاری له ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كات و فه‌رموویه‌تی( له ساڵی 1946 له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه له دایكبوومه و ئاماده‌م له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه بمرم) ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ دوای بارزانی نه‌مر سه‌رۆك بارزانی پارێزه‌ری ئاڵای كوردستانه و ئه‌مانه‌ته‌ی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كات.
رۆژی 19/6/2009 په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاری ژماره 48 ده‌ركردوو تێیدا، رۆژی 17/12ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان دیاری كرد‌و له‌و رۆژه‌وه كوردستانیه‌كان له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن به شانازیه‌وه به جل‌و به‌رگێكی كوردی به‌رز راده‌گرن، كه ئاڵای كوردستان هێمای ئازادیخوازی و به‌رگری و ئاشتیی خوازی گه‌لی كوردستانه، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ئافره‌ت زیاتر ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانی بارزانی نه‌مر له‌لایه‌ن ئافره‌تێكی شۆڕشگێر به‌ناوی فاتیمه ئه‌سه‌د دروست كراوه، ئافره‌تی كورد چوون له زۆر بابه‌تدا ده‌ستی ره‌نگینی هه‌بووه له دروست كردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستانیش ئه‌و لێهاتوویه‌ی ئافره‌تی كورد ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌هه‌ر پرسێكدا ناكۆك و بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت، ئه‌وه ئاڵا كۆیان ده‌كاته‌وه و به‌شكۆه ئه‌و رۆژه به‌رز راده‌گرن، هیچ گومانی تێدانیه له‌هه‌ر كوردێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئازادی خوازی بپرسی داوای ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستان ده‌كات، تا كورد ماوه به شانازییه‌وه پارێزگاری له ئاڵای كوردستان ده‌كات و چوون له رابردوو هه‌زاران قوربانی له پێناو مافه ڕه‌واكانی به‌خشیوه ئاماده‌یه له داهاتووش بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بكه‌نه قوربانی.