پلانی (B) لە گەڕی دووهەمی سیاسه‌تی ئەمەریکا ئیسرائیل لە ناوچەکە؟

پلانی (B) لە گەڕی دووهەمی سیاسه‌تی ئەمەریکا ئیسرائیل لە ناوچەکە؟


بەو پێییەی نەخشەی بۆ دانرابوو گیان کێشانی ده‌سه‌ڵات لە سوریا بەو نەخشە ڕێگایەدا ڕۆیی کە مەبەستیان بوو، وردتر هەرچی ئیسرائیل پێش ئۆپۆزسیۆن لە سوریا دەستی دەگاتە بابەتە نهێنی و موخابەراتی و هواڵگریەکان و دەیانبات، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ پلانی پێشوەختە دانراوە زۆر بە دیقەتەوە، هێشتا دیارنیە چیتر ئەگوزەرێ و چیتر ڕوو دەدن، بەڵام ئەوەندە هەیە توانراوە سود لەڕوخانی عێراقی٢٠٠٣ وەربگرن و هەڵە باوەکان دوبارە نەکەنەوە، ئەم هەنگاوە ڕێخۆشکەرە بۆ بەردەوام بوون ، وەک دەبینین لە ماوەیەکی زەمەنی کورت دوای ڕوداوەکانی ئەم دواییە ئاستی دبلوماسیەتی باڵای ئەمەریکا کەوتوەتە جوڵە لە ناوچەکە، ئەو جوڵە بەهێزانە بەشێوەی لەناکاو دەرخەری ئەو ڕاستیەن هێشتا کارەکان ماویانە بۆ تەواو کردن، هەموو دەزانین کۆمەڵە هۆکارێک کە بونەتە یەک پاکێج وەک یەک کاریان لەسەر دەکرێت، امریکاو ئیسرائیل نایەن بەنیوە چڵ دەستکاری بکەن کەدەستیان پێکردوە دەیانەوێ لە ڕەگەوە بنبڕی بکەن، دەستەڵاتی حوکم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبێت لەسەر ڕەزامەندی وڵاتانی زلهێز جۆری دەستەڵات بەڕێوەببەن، لەگەڵ جوڵەی دبلۆماسیەتی ئاستی باڵای ئەمەریکا بەهەمان شێوە ئێرانیش جوڵەی خۆی هەیە، وە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش پەیامی هەبووە بۆ گەلی ئێران، کەواتە بژاردەکەن ئێستا ئێراق و ئێرانە ئەوەندەی پێیان بکرێت تا سەربازێکیان هەبێ لەدەرەوەی ئێران بەکاری دەهێنن ، ئێران نایەوێ جڵەوی میلیشیاکان لەدەستی دەستەڵاتی ئێستای عێراق بێت، ئەمریکاش بەردەوام کارتی فەشاری لەسەر حکومەتی عێراقە بۆ کۆنترۆڵکردنی گروپە میلیشیاکان، ئێران هەموو هەوڵێک ئەدات دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات لەدەرەوەی خۆی، تاکو بگاتە ئاستێک سەرکۆنەی ئەمەریکاو ئیسرائیل بەدوای خۆیدا بهێنێت لەلایەن کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی، و بە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە تۆمەت باربکرێن، هەرچەند ئەو جڵەو شلکردنە بینیمان لە غەز کەس گوێی بەهیچ نەدا، بەگشتی دۆخی ناوچەکە زۆر ئاڵۆز و گەرمە پێش هات و ڕوداوەکانیش بەپێی کات گۆڕانیان بەسەردا دێت.

 

Top