سارا تەڵایی پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری لە شەقڵاوە كردەوە
ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە گەلەری میدیای شاری هەولێر پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری سازكرد,لە ئێستادا خانمە هونەرمەندی شێوەكار و دەفژەن (سارا تەڵایی) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری لە شەقڵاوە كردەوە كە نزیكەی 30 تابلۆی شێوەكاری بە قەبارە جیاوازی تێیدا نمایش كرد.
بە ئامادەبوونی بەڕێزان (کاروان کەریم خان) قایمقامی شەقڵاوە و دکتۆر (بەشیر حەداد) سەرۆکی بۆردی وتاردانان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و (رزگار ئەنوەر) بەرپرسی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و هونەردۆستان پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری هونەرمەند (سارا تەڵایی)كرایەوە.
ئەم پێشانەگەیە لە بارەگای سەنتەری رۆشنبیریی شەقڵاوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کرایەوە كە ئەمڕۆ پێشنجشەممە 12/12/2024 كۆتا ڕۆژی پێشانگەكە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی