پێویستە پشت گیرییەکی باش بکرێت
هێلین سەلام یاریزانی بالەی ئافرەتانی هەولێر
پێویستە پشت گیرییەکی باش بکرێت
یانەی ئافرەتانی هەولێر یەكێك لەم شارانەی كوردستانە كە گرنگی زۆر بە یاری تۆپی بالەی دەدات، هەموو كات كچە یاریزانانی یانەكە بەردەوام ڕكابەری سەرسەختی یانەكانی تری كوردستانن، لە زۆربەی چاڵاكییە وەرزشییەكان ساڵانە تیپە جیاوازییەكان بەشدارن لە خولەكانی عێراق و كوردستان، یانەی ئافرەتانی هەولێریش سەڕەرای ئەوەی گرفتی دارایی هەیە، بەڵام گرنگی زۆر بە بواری وەرزشی دەدەن لە سەر ئاستی كچان ، تیپی بالەی یانەكە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە كە ساڵانە لە هەریەك لە خولەكانی كوردستان و عێراق بەشدارن ،یەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكانی یانەكەش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكەی لەسەر ئاستی كوردستان هێلین سەلام-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2005ی پارێزگای هەولێرە و ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
*چۆن بوو یاری بالەت هەڵبژارد؟
- هەر لە منداڵییەوە حەزوو خولیام بۆ وەرزش هەبووه بە تایبەتی یاری بالە ،بۆیە بڕیارمدا لەم بوارەدا ئاستی خۆم پێشبخەم.
* هەست ناكەی یارییەكەی قورست هەڵبژاردوە؟
- یاری بالە لەچاو یاریزانێکی وەکو ئێمەی کچان بۆمان قورس نیيە تاوەکو بڵی یارییەکی زۆر خۆشە وە چێژی خۆی هەیه.
* بۆچی یاری بالە لە ئاستی پێویستدا نییە؟
- بەرای من دەکەوێتە سەر ئەوەی گرینگیەکی باش بدرێت بەم وەرزشە.
*هۆكاری چیە ئەم یارییە لە شارەكانی وەكو پێویست پێشوازی لێ ناكرێت؟
- پێشتر وانەبوو، بەڵام لەم ساڵەنەی دواتر پێشوازییەکی باش لە یاری باڵە کرا بۆ کچان هیوادارم زیاتر پێشوازی لێ بکردێت.
* ئاستی یاری بالە چۆن دەبینی لە كوردستان ؟
- له ئاستێکی باشی دەبینم ،بەڵام ئەگەر گرینگی پێ بدرێت.
*چی بكرێت باشە بۆ هێنانە پێشەوەی ئافرەتی وەرزشكار بۆ نێو ئەم یارییە؟
- پێویستە پشت گیرییەکی باش بکرێت، وە هانی ئافرەتەکان بدەین بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەم یارییە.
* بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت؟
- هیوادارم یاریزانێکی ئاست بەرزم لێ دەرچێت، بێگومان ئەوش بەیارمەتی مامۆسا بێستون.
*یانەی تەق تەق چۆن هاوكاریتان دەكەن؟
-تاڕادەیەك باشە.
* خەونی وەرزشیت چیە وەكو كچە وەرزشكارێك ؟
- وەکو کچە یاریزانێک تیپێکی باش و سەرکەوتومان لێ دەرچێت دڵنیام هەر واش دەبێت.
*خانەوادەكەتان تا چەند هاوكارتانن لە وەرزشكردن؟
- بەراستی من بەهۆی خانەوادەکەم گەیشتومەتە ئەم ئاستەوە زۆر سوپاسی ئەوان دەکەم زۆر پشتگیری منیان کردوە تاوەکو ئەم ساتەش هەر وابووه.
*بە نیازی چی بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە وەرزشكارێك؟
-هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانێكی باش لە داهاتوودا.
*داواكاری وپێش نیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشیی؟
-داواكاریم لە بەرپرسانی وەرزش ئەوەیە كە خولی زیاتر بكەنەوە بۆ ئەوەی یاریزانان بتوانن زیاتر پێش بكەون.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان، سوباس بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیریان كردووم تەنانەت بە وشیەكیش بێا بە تایبەتی مامۆستا بێستون زۆر ماندوو بووە لەگەڵمان.