سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: به بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "به‌بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکان دەکەین". دەشڵێت، "هه‌موو ململانێيه‌ک كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات، ره‌تده‌كه‌ينه‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا باسی لەوە کردووە، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنەبەر، به‌شێوه‌يه‌ک دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا، مسۆگەر بکات".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کۆنترۆڵیان کرد. بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد هات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێيه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات، ره‌تده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ينه‌وه".
سەرۆکی دەستەی تەحریر شام دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق، چووە نێو مزگەوتی ئومەوی و لەبەردەم هەزاران کەس رایگەیاند، "ئەسەد سووریای کردە گۆڕەپانی تەماعکاری ئێران". گوتیشی، "سەرکەوتنی ئەمڕۆ مێژوویەکی نوێیە بۆ ئوممەی ئیسلامی".
پێشهاتەکانی دۆخی سووریا خێران. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جەخت له گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا". داواش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات رۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بگێڕن و "پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه".