نێچیرڤان بارزانی رۆژێکی مێژوویی دیکە تۆمار دەکات

نێچیرڤان بارزانی رۆژێکی مێژوویی دیکە تۆمار دەکات

دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی 50 وڵات و 170قەشەی ئاینی مەسیحی لە جیهان رێوڕەسمی کردنەوەی کەنیسەی نۆتردام ئامادە دەبن.
لە جیهانی ئەمڕۆدا کە زۆربەی سەرکردەکان هەوڵی سەپاندنی هێز دەدەن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، رێگایەکی جیاواز دەگرێتە بەر: رێگای دیپلۆماسی و واقیعبینی. ئەم رێگایە لەوانەیە درێژتر و سەختتر بێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەرەنجامی باشتری هەیە. ئەمە وانەیەکی گرنگە نەک تەنیا بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە قۆناغێکی هەستیاری گواستنەوەدا تێدەپەڕێت.

سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەو بارودۆخە ئێستا کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی پێ تێدەپەڕێ بایەخێکی زۆری ھەیە، چونکە ھاوکێشە سیاسیەکان خەریکە رەھەندی نوێ وەردەگرن و رەنگە سەر لەنوێ دابڕێژرێنەوە بایەخێكی زۆریشی لەلایەن میدیا جیهانی پێ درا.

لەبەر ئەو هۆكارانەی ئاماژەمان پێ كردن، دیداری ئەم جارەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا، دیدارێكی مێژوویی دەبێت،
كە ئێمە دەزانین لە ئایندەدا چ لێكەوتەیەكی ئەرێنی و گرنگی دەبێت، بۆیە من هیواخوازم جەنابی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوامی هەبێت، بەڵام من لێرە دەمەوێت شتێك بخەمەڕوو، ئەویش ئەوەیە كە دەزانم ڕۆڵی كاك نێچیرڤان بارزانی لە میحوەرە جیاوازەكاندا چی دەبێت، لۆژیكی ئەم دەوڵەتمەدارە كاریگەرییەكانی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستان و لەو مێژووەشی كە لە ئایندەدا دێتە بەرهەم لەبیر ناكرێت.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەوەی سیاسەتمەدارێكی ئەم نیشتمانەیە، لەگەڵ ئەوەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، دەتوانم بڵێم داكۆكیكاری مافی گەلی کورد و لە هەر شوێنێك ئێمە ئازارێك و خەمێكمان هەبووبێت، بۆیە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئەو كەسایەتییەیە كە ئومێدی ئایندەی لەسەر بونیاد دەنرێت و هەنگاوەكان بەرەو ئەو ئاراستەیەن ببێتە داینەمۆی سەركەوتنی دەوڵەتی ئایندەمان، ئەو دەوڵەتەی كە سەرۆك بارزانی بناخەی بۆ داناوە.

نێچیرڤان بارزانی لەرێگایی گوتارە نەرم و کاریگەرەی بە ھۆیەوە توانی گەمارۆ و مەترسیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان لابدا، لەھەمان کاتدا بیکاتە کلیلی کردنەوەی پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئێستا ھێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان گرەو لە سەر توانا و کارامەییەکەی دەکەن لە راگرتنی ھاوسەنگی و دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکانی عێڕاق و ناوچەکە. لەو روانگەیەشەوەیە کە گوێ لە بۆچوونەکانی دەگیرێ و ھاوبەش دەکرێ لە داڕشتنەوەی ھاوکێشەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشھاتەکان.

Top