پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری بە ناونیشانی (ڕەنگەكانی پێكەوەژیان) كرایەوە
ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 7/12/2024 لە عەنكاوەی شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاریی هاوبەش لەژێر ناونیشانی (ڕەنگەكانی پێكەوەژیان)كرایەوە كە ژمارەیەك هونەرمەندی شێوەكار تێیدا بەشداربوون.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان,پێشانگەی هاوبەشی (ڕەنگەكانی پێكەوەژیان) كرایەوە كە دەزگای سەتەلایەتی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ هەردوو گرووپی (رێكخراوی رەنجی هونەری) و (گرووپی هاوڕێیانی هونەر) سازیكرد,لە پێشانگەكەدا بەشداربووانی ئەو دوو گروپە ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاوازیان نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی