نارین فەقێ بەرهەمێكی گۆرانیی بەناوی (ڕۆژئاڤا) بڵاوكردەوە

نارین فەقێ بەرهەمێكی گۆرانیی بەناوی (ڕۆژئاڤا) بڵاوكردەوە

ئەگەرچی بەهۆی بارودۆخی ئەمدواییەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی دواخست,بەڵام دواجار خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نارین فەقێ) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە.

نارین فەقێ خانمە هونەرمەندی كورد گۆرانییەكی نوێی بە ناوی (ڕۆژئاڤا) بڵاوكردەوە كە نارین خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو شاعیری دیاری كورد(ئەدیب چەلكی) تێكستەكەی نووسیوە و موسیزیان(عەلی شاكر) لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی بەرهەمەكە كاری دابەشكردنی كردووە,هەروەها (هەژار دهۆك) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە.

هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە,نارین فەقێ لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا نیگەرانی خۆی بۆ باردۆخی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی لەسەر ئەو شەڕ و وێرانكارییەی كە بەسەر عەفرین و شێخ مەقسوود و گوندی دەردۆرا و ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان هاتووە,هەروەها نارین لە پەیامەكەیدا دەڵێت(دوژمنانی كورد بە هەموو هەوڵی خۆیان هەوڵ دەدەن كە دیموگرافیای ناوچەكە تێكبدەن و دیموگرافیای كوردستان بگۆڕن,لێرەوە داوا دەكەم لەو كوردانە كە لە ئەوروپان,داوادەكەم لە سەرانسەری جیهان كە هاوكار بن و دەستی هاوكاری پێشكەش بكەن و هاوكاری گەلەكەمان بن كە بە داخەوە ئێستا گەلەكەمان پەنابەر بووە).

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top