لــــە ســـەلاحـــەددیـــن ســـەرۆک مـــەســـعـــود بـــارزانـــی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوو.