دینا دەرزی دووبارە (دادە) دەكاتەوە ناونیشانی نوێترین گۆرانیی

دینا دەرزی دووبارە (دادە) دەكاتەوە ناونیشانی نوێترین گۆرانیی

ئەگەرچی پێشتر گۆرانییەكی بەناونیشانی (دادە) بڵاوكردەوە كە بەرهەمەكە تایبەت بوو بە منداڵان لە ئێستادا دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ لەو بەرهەمە (دینا دەرزی) دووبارە دادە دەكاتەوە ناونیشانی نوێترین گۆرانیی كە ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی عێراقی (وەلید هاجەری)بە شێوەی دوێت بەرهەم هاتووە.

خانمە گۆرانیبێژ (دینا) گۆرانییەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی تۆماركراوەو (عەلاء ئەلساعدی) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (ئەحمەد جەوزی) لەگەڵ ئامادەكردنی مێلۆدی بەرهەمەكە كاری دابەشكردنی كردووە و (یوسف لەشكری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

دینا دەرزی دووبارە (دادە) دەكاتەوە ناونیشانی نوێترین گۆرانیی

لە ماوەكانی ڕابردوودا دینا كارو بەرنامەی هونەریی خۆی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی زایینی ڕاگەیاند و لە 25/12/2024 لە وڵاتی نەرویج كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكات بە بەشداری هەر یەك لە هونەرمەندان ئەمیر حەسەن و شێركۆ مەریوانی و میهران مەحمودی و سامان بەكر.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top