دوای تەواو بوون پڕۆژەی قوتابخانە نۆژەنکراوەکانی پەروەردەی کۆیە بەسەر کرانەوە

دوای تەواو بوون پڕۆژەی قوتابخانە نۆژەنکراوەکانی پەروەردەی کۆیە بەسەر کرانەوە

.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سیشەممە,٣-١٢-٢٠٢٤, مامۆستا '' لقمان سعید سدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا ''زیوەر سابیر'' بەڕێوەبەری گشتی بیناسازی لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, دوای تەواو بوونی هەڵمەتی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە, ژمارەیەک قوتابخانە نۆژەنکراوەکان بەسەر کرانەوە, ئەمەو دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ بەدەنگەوە هاتن و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابخانەکان لە قەزای کۆیە جێبەجێ کران, کە بووە مایەی خۆشحاڵی مامۆستایان و قوتابیان, هاوکات تێیدا لە کەشێکی لەبار تر درێژە بە خوێندن بدەن, دوای بەسەر کردنەوەی یەکە یەکەی ژوورەکانی خوێندن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و شاندی یاوەری سەرنجی قوتابییانی ڕاکێشا بە چەندین ڕێنمایی ژینگەیی و هۆشیارکردنەوە لە پاکڕاگرتنی قوتابخانەکانیان و پیرۆزبایی لێکردن, شایەنی باسە, (١٣) قوتابخانە بەماوەیەکی کورت خایەن لەو سنوورە نۆژەنکرانەوە.

Top