شەڕ و پێکدادان لە یارییەکی تۆپی پێ لە وڵاتی گینیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەس
بەهۆی شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان لایەنگرانی یارییەکی تۆپی پێ لە گینیا دەیان کەس کوژران.
تا ئێستا ژمارەی وردی کوژراوەکان ڕانەگەیەنراوە ؛ بەڵام نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی دەڵێت: کە مردووخانەکەیان پڕبووە لە تەرم وهیچ شوێنێكیان نەماوە.
ئاژانس فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە تەندروستییەکانی شاری نزیریکوری کە دووەم گەورەترین شاری گینیایە، ڕایگەیاندووە، لە ڕێڕەوی نەخۆشخانەکاندا چەندین تەرم دەبینرێن، چونکە نەخۆشخانەکە پڕ بووە لە تەرم و هیچ شوێنێك نەماوە.
دوابەدوای زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێشبڕکێی ئەمڕۆ یەکشەممە گیانیان لەدەستدا، مەمەدی باه ئوری، سەرۆکوەزیرانی گینیا داوای لە خەڵک کرد ئارام ببنەوە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، هاندەرانی یانەی "لابا" کە تیپی میوانی ئەم یارییە بوون، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناوبژیوانی ئەم یارییە بەردیان بەرەو گۆڕەپانی یارییەکە فڕێداوە.
بە وتەی شایەتحاڵێک، بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکە تووڕەیی هاندەرانی تیپی لابای لێکەوتەوە و بووە هۆی هەڵکوتانە ناو یاریگاکە.
ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئاژاوە و ململانێی دەرەوەی یاریگای نزیریکوری نیشان دەدەن كە بەشێک لە خەڵکیش هەوڵی چوونە ژوورەوە دەدەن لە دیوارەکانی یاریگاکە.
یارییەکەی دوێنێ بەشێک بوو لە خەڵاتی یادەوەری مەمەدی مومبویا سەرۆکی پێشووی گینیا کە لە کودەتای ساڵی ٢٠٢١ دەسەڵاتی لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل