مـــــەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ دووشهممه 2/12/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵوێزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.