هەندرێن پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراقی بوو
هەندرێن پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراقی بوو
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری بەرزكردنەوەی قورسایی لە سەر ئاستی یانەكانی عێراقی، یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراقی و بە هاوكاری لقی هەولێری یەكێتیە لە قەزای شەقلاوە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراقی بۆ ئاستی كچان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجامدرا، لەم پاڵەوانێتیەش ژمارەیەك لە یانەكانی شارەكانی كوردستان و عێراق بەشداریان تێدا كردو بەشی زۆری یاریزانانی شارەكانی كوردستان بوون بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە كێبڕكێ یانەكان و یاریزانانی عێراقیان دەكرد، لەم ناوەشدا كچە یاریزانانی كوردستان توانیان بە ئاست و بە ئەنجام لە كێشە جیاوازەكان كیبڕكێ یەكتریان دەكردو توانیان كۆنترۆڵی ئەنجامە باشەكانی پاڵەوانێتیە بكەن، لەم بارەشەوە دكتۆر ئیسماعیل مەولود ئەندامی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەم پاڵەوانێتیەمان ئەنجامدا لە گشت ڕووییەكەوە سەركەوتوو بوو، ئامانجیشمان زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە بوو و ژمارەیەكی زۆری یاریزانانی شارەكانی كوردستان بەشدارییان كرد بەرنامەی ئەوەشمان هەیە زیاتر گرنگی بەم یارییە بدەین لە داهاتوو هەرچی پێویست بێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی ئەم یارییە ئەنجامی بدەین، گۆڤاری گوڵان تاكە ڕاگەیاندنی كوردی بوو ڕووماڵی ئەم پاڵەوانێتیەی كرد.
1-یانەی هەندرێن 771خاڵ
2-پێشمەرگەی سلێمانی449خاڵ
3-زانكۆی جیهان 271خاڵ