یاریزانێكی كورد سكاڵا لەسەر یانەیەكی عێراقی تۆماردەكات
یاریزانێكی كورد سكاڵا لەسەر یانەیەكی عێراقی تۆماردەكات
هەر چەندە یانەكانی عێراقی بەردەوام چاویان لە سەر یاریزانە كوردەكانی شارەكانی كوردستانە، بەڵام هەندێك جار رێكەوتنی نێوان یاریزانان و یانەكان وەكو خۆی جێ بەجێ ناكرێت، ئەیسەر قاسم یاریزانی پێشووی یانەی دهۆك سەرەتای دەستپێی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ یانەی قاسمی شاری بەغداد مۆركرد، بەڵام بەر لە دەستپێكی یارییەكانی خولەكە ناوی سراوەتەوە و دووخراوەتەوە لە پێكهاتەی یانەكەی بێ ئەوەی مافە داراییەكانی پێبدەن، لەم بارەشەوە ئەیسەر قاسم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من سەرەتای دەستپێكی خولی بژاردەكانی عێراقی گرێبەستم لەگەڵ یانەی قاسم مۆركرد بۆ ئەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی یاری بكەم، بەڵام لە دوا ساتەكان پێیان ڕاگەیاندووم كە ناوم لە لیستی یاریزانان نییە، بۆیە منیش وەكو مافی خۆم سكالا لە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی مۆردەكەم لە سەر یانەی ناوبراو، پرسیارم كردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیفا سكالا تۆمار بكەم، بەڵام گوتیان ئەوەی گرفتی ناوەخۆییە و پێویستی بە دەرەوە نییە، پێویستە لەسەر یەكێتی تۆپی پێی عێراقی رێكارەكان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی داوای مافی خۆم بكەم، هەوڵدەدەم مافەكانم دەستەبەر بكرێ و بەهیوای ئەوەی قەرەبوو بكرێمەوە، لە بارەی یاری كردنیشی لە خولی نایابی كوردستانی گوتی" من گرێبەستم زۆر بۆ هاتبوو لە یانەكانی كوردستانی، بەڵام من لە ناو یانەكان یانەی هەندرێنم هەڵبژارد حەزم دەكرد خزمەتی ئەو یانەیە بكەم و هەرچی لە توانام دابێ پێشكەشی ئەو یانەیە بكەم و بتوانم ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەم.