قاوە لە پاشەڕۆی گیانداران
November 30, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئەمە ئاژەڵی زیڤت Civetی دارخورمای ئاسیاییە، ناسراوە بە بوونەوەری Kopi Luwak كە ناوی جۆرێكی بەناوبانگی قاوەیە و، یەكێكە لە نایابترین قاوەكانی جیهان لە پاشەڕۆی ئەم ئاژەڵە دروست دەكرێت، پاشان وشك دەكرێتەوە و دەبرژێندرێت، هەروەها پڕۆسەی هەرسكردنی Civet تامێكی ناوازە دەبەخشێت بە قاوەكە پێش ئەوەی كۆ بكرێتەوە و پاك بكرێتەوە و ببرژێندرێن، ئاژەڵی سیڤیت لە سرووشتدا تەنیا باشترین گێلاسەكان هەڵدەبژێرێت بۆ خواردن، بەمەش كۆنتڕۆڵی كوالێتی سرووشتی بۆ ئەم قاوە دەگمەن و سەیرە زیاد دەكات.