چۆن جلوبەرگ بۆ شێوەی جەستەت هەڵدەبژێریت؟
بۆ بەدەستهێنانی جەستەیەكی باریك، ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
جلی چیندار بۆ خانمانی باریك: چونكە وا پیشان دەدەن كە جەستە فراوانترە لەوەی كە هەیە، تەنیا ئاگاداربە لە كاتی هەڵبژاردنیدا ناكرێت شانەكان فراوان بن و بەشی خوارەوەی جەستە باریك بێت، بۆیە پۆشاكێك كە بە تەنوورەیەكی چیندار دیزاین كراوە زیاتر بۆ تۆ گونجاوە، چونكە چارەسەری كێشەكە دەكات.
نەخشی ورد لەگەڵ باڵا كورتەكاندا دەگونجێت: هەڵبژاردنی نەخشی گونجاو بۆ شێوەی جەستەت خۆی لە خۆیدا هونەرە، بۆ نموونە بۆ خانمانی باڵا كورت وا باشترە كە جلەكانیان چاپی بچووك و وردیان لەسەر بێت، نابێت نەخشی زۆر و دروومانی گەورەی پێوە دیار بێت، چونكە وا دەكات كورتتر دەركەویت.
مۆدی یەخەی بەرز بۆ سنگێكی گەورە گونجاو نییە: چونكە ئەو بڕوایە دەبەخشێت كە ئەو كەسەی لەبەری دەكات شانەكانی پان و سنگی پڕە، بۆیە بۆ خانمێکی ناسك گونجاوترە مۆدێلی یەخەی خڕ لەبەر بكات، بۆ ئەوەی بە جەستەیەكی تەواو پڕەوە دەربكەوێت.