ڕێگەكانی بەكارهێنانی زەیتی نەعنا
ئەگەر بەدوای ڕێگەیەكی سرووشتیدا دەگەڕێیت بۆ زیادكردنی زیندوویی و بریقەداری بۆ قژت، یان تووشی كێشەی وەك قژهەڵوەرین بوویت، زەیتی نەعنا تەنیا تامێكی تازەگەری نییە بۆ خواردنەكان، بەڵكو گەنجینەیەكی بەسوودیشە بۆ قژ.
لێرەدا چەند ڕێگایەكی كاریگەر بۆ بەكارهێنانی زەیتی نەعنا بۆ قژ دەخەینە ڕوو:
زەیت بۆ مەساجی پێستی سەر: زەیتی نەعنا و زەیتێكی هەڵگری وەك زەیتی گوێزی هیندی یان زەیتی زەیتون بهێنە،2-3 دڵۆپ زەیتی نەعنا لەگەڵ دوو كەوچكی چێشت زەیتی هەڵگر تێكەڵ بكە، بە تێكەڵەكە بە نەرمی مەساج بۆ پێستی سەرت بكە بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەك، پاشان بۆ ماوەی ٣٠ خولەك بەجێی بهێڵە، دواتر قژت بە شامپۆ بشۆ.
تێكەڵەی زەیتی نەعنا لەگەڵ شامپۆ یان كۆندیشنەر
2-3 دڵۆپ زەیتی نەعنا زیاد بكە بۆ بڕی ئەو شامپۆ یان كۆندیشنەرەی كە بەكاری دەهێنیت، وەك هەمیشە و كاتی ئاسایی بەكاری بهێنە، سوودەكانی بەرهەمەكە بەرز دەكاتەوە، هەروەها یارمەتی باشتركردنی تەندروستیی پێستی سەر و قژ دەدات.