پێشتر چییان دەگۆت و ئێستا چی دەڵێن !!
پێشتر چەندین حزب و کەس لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمە قسەیان بوو !
یەک دەیگۆت با حکۆمەتی هەرێم نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا بکات لە هەموو ٢٨ مانگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغدا ڕەوانە دەکڕێ !
ئەویتر دەیگۆت با حکۆمەتی هەرێم نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا بکات ئەو کات پارە بە سەر هەرێمدا دەباڕێ !
یەکێکی تر دەیگۆت حکۆمەتی هەرێم بۆیە نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا ناکات ، چۆنکە نایەوێ ژیانی مووچەخۆرانی هەرێم خۆش ببێت !
ئەویتر دەیگۆت با حکۆمەتی هەرێم نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا بکات ، هەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە هەمان خۆشگۆزەرانی ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ !
یەکێکی تر دەیگۆت حکۆمەتی هەرێم بۆیە نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا ناکات ، چۆنکە ترسیان هەیە حکۆمەتی هەرێم نامێنێ !
ئێستاکەش کە نەوت و نیوەی داهاتی هەرێم ڕادەستی حکۆمەتی بەغدا کراوە هەمان ئەو حزب و کەسانە چی دەڵێن ؟
یەک دەڵێ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نییە ، لە بەر ئەوە بەغدا پارە بۆ هەرێم نانێرێ !
ئەویتر دەڵێ هەرێم لیستی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ بەغدا نانێرێ ، بۆیە بەغدا پارەی مووچەخۆرانی هەرێم نانێڕێ !
یەکێکی تر دەڵێ وەزیری دارایی عێراق لە گەشتە بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە نەکراووە !
ئەویتر دەڵێ بەغدا ٦٠٠ هەتا ٧٠٠ ملیار بۆ هەر سێ مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ زیاتر ڕەوانەی ناکات !
یەکێکی تر دەڵێ بە خۆشم نازانم مووچە کەی دابەش دەکرێ !
ئەویتر دەڵێ بەغدا لە داهاتەکەی کورت هێنانی هەیە ، بۆیە بەغدا پشکی هەرێمی نە ناردووە !
یەکێکی تر دەڵێ بۆ ئەم ساڵ تەنیا مووچەی مانگی ١٠ لە لایەن بەغدا ڕەوانە دەکرێ و مووچەی مانگی ١١ و ١٢ دەفەوتێت !
ئەو کاتەی نەوت و داهات لە دەست حکۆمەتی هەرێم بوو مووچە سێ هەتا پێنج رۆژ تاخیر دەبوو ، کەچی شەقامەکانی سلێمانی و هەڵبجە و گەرمیان پر بوون لە خەڵکی بە ناو خۆپێشاندەر داوای پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا دەکرد ، بەڵام ئەمرۆ وا خەریکە مانگی ١١ تەواو دەبێت ، کەچی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان داوای مووچەی مانگی ١٠ لە حکۆمەتی عێراق دەکات ، کەسێکیش بە ناوی خۆپێشاندەر نییە بێتە سەر شەقامەکانی سلێمانی و هەڵبجە و گەرمیان داوای مووچە لە حکۆمەتی بەغدا بکات .