وشكردنەوەی بیبەری توون لە كوردستان
November 26, 2024
رەنگا و ڕەنگ
خواردنی شتی تیژ و توون، لە كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر بە تایبەت توركیا، خواستێكی زۆری لەسەرە، هەر بۆیە زۆربەی خواردنەكان بە بەرهەمەكانی تیژ و توون بەتامتر دەكرێن، بیبەری تیژ یەكێكە لەو سەوزانەی لە خێزانی باینجانەكانە، كە زیاتر بەپێی پلەی گەرمیی شوێنەكە ڕێژەی توونییەكەی زیاد وكەم دەبێت، كە بە پێوەری (سكوفێل) ڕێژەی تیژییەكەی پێوانە دەكرێت، جۆرەكانی زۆرن لەوانە: ئینتا، فویگۆ، سوپەر، پاری، تای، كاین..، ساڵانە زیاتر لە 34 ملیۆن تۆن بیبەری توون بەرهەم دەهێنرێت، باكووری كوردستان سەرچاوەی چاندنی ئەم ڕووەكەیە، كە دواتر وشك دەكرێتەوە و بۆ وڵاتانی دەوربەر و جیهان دەنێردرێت، لە پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستان ساڵانە دەست بە وشككردنەوەی بیبەری سوور دەكرێت، ئەویش بە دانانی بیبەرەكە لەسەر ڕووبەری 260 هەزار مەتر چوارگۆشە زەوی.