خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئازادیخواز لە ڕۆژی جیهانی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە

خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئازادیخواز لە ڕۆژی جیهانی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی مانگ، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕێپێوان و کەمپینێک بۆ پشتیوانی لە ژنان و دژایەتیکردنی توندوتیژی دژی ژنان لە وڵاتانی جیاجیا بەڕێوەچووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هەزاران کەس لە چەند شارێکی فەڕەنسا ڕێپێوانیان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان تەنها لە پاریس نزیکەی حەوت هەزار کەس بە هەڵگرتنی لافیتە و وتنەوەی دروشمی ژنانی ئازادیخواز هاتنە سەر شەقامەکان، لە پیرۆلە ئەمریکای باشوور ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی ڕەگەزی دژی ژنان كرد.  

لە ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی ناوخۆییدا دەریدەخات کە لانیکەم ١٢١ ژن لە پیرۆ لە نێوان مانگەکانی یەکەم و ئەیلوولی ٢٠٢٤ کوژراون.

هاوکات لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانانە لە ئیتاڵیا، یاریزانانی تیپەکانی تۆپی پێی خولی ئیتالیا لە هەفتەی 13یەمی خولەکەدا چوونە نێو یاریگاوە و هێڵێکی سووریان لەسەر دەموچاویان کێشا، ئامانج لە هەڵمەتەکە بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵکە سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و هاندانی کارکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top