ســـهرۆك بارزانی : بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵا)ـم پێ گەیشت.
ئەمڕۆ، 23ی 11ی 2024، سەرۆك بارزانی، بەبۆنەی كۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری كرد.
ئەمە دەقی پەیامەكەیە..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵا)ـم پێ گەیشت.
زاهیر عه‌بدوڵا کەسایەتی و هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری هەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردی كردووە.
سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و ئاشنایانی زاهیر عەبدوڵا و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون.
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووه‌می 2024