نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری زاهیر عەبدوڵڵا دەکات: هاوسۆز و هاوخه‌ميانم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا دەکات کە رۆژی شەممە کۆچی دواییکرد. دەڵێت، "ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد."
رۆژی یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، رایگەیاند: "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهير عه‌بدوڵڵا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
ئێوارەی شەممە، زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی 1972 بەدواوە بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا جاری یەکەم لە ساڵی 2020 تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو، بەڵام بەتەواوی تێیپەڕاند و ئەم ساڵ جارێکی دیکە تووشی نەخۆشییەکە بووەوە و گرێیەک لە سەریدا دروستبوو، کە هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کۆچی دوایی بکات.