یانەی زانكۆی جیهان تیپێكی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

یانەی زانكۆی جیهان تیپێكی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

یانەی زانكۆی جیهان تیپێكی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان وەكو نوێنەری یانەكانی پارێزگای هەولێر ئەمساڵ بەشدار دەبێت لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە بڕیارە ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ یارییەكانی وەرزی تازە دەست پێبكات، بۆ ئەم مەبەستەش تیپی تۆپی پێی یانەكەش دەستی بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لەم بارەشەوە فەتحی قەرەنی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ وەكو تاكە نوێنەری پارێزگای هەولێر بەشدارین لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان، ئامانجیشمان ئەوەیە بتوانین ئەنجامی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنین، هەر چەندە ئەم وەرزە جیاوازە چونكە چەندین یانەی بەهێز ڕكابەری دەكەن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، وەكو ڕاهێنەریش پلانی باشمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین تیپێكی باش دروست بكەین و بچینە نێوكێبڕكییەكانی ئەم خولە، هەوڵیش دەدەین یاریزانی بەتوانا بهێنینە ریزی یانەكەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت، گوتیشی" گۆڕانكاریشمان كردوە لە ریزی یاریزانان و چەندین یاریزانی تازەشمان هێناوەتە ریزی یانەكە هەر چی لە توانامان بێت بۆ بەرزكردنەوەی ناوی تیپەكەمان ئەنجامی دەدەین.

Top