بەهۆی هەورەبروسکە لە کەمپێکی پەنابەران 14 كەس گیانیانلەدەستدا و 34 كەسیش بریندار بوون

بەهۆی هەورەبروسکە لە کەمپێکی پەنابەران 14 كەس گیانیانلەدەستدا و 34 كەسیش بریندار بوون

 

دەسەڵاتدارانی ئۆگاندا ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هەورەبروسکەیەک لە کەمپێکی پەنابەران لەم وڵاتە لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ئۆگاندا ڕایگەیاندووە کە قوربانیانی ئەم ڕووداوە لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە لە کڵێسایەک بۆ مەراسیمێکی ئایینی کۆبوونەتەوە.

بەرپرسێکی پۆلیس بە میدیاکانی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە، كە سەرجەم قوربانییەکان منداڵن.

ئەم ڕووداوە ئەمڕۆ لە کەمپی پەنابەرانی " پالابێک " لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆگاندا ڕوویدا. ئەم ناوچەیە لەم دواییانەدا شایەتی بارانبارینی بەخوڕ بووە لەگەڵ ڕەشەبا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم کەمپە زیاتر لە ٨٠ هەزار پەنابەر و پەناخوازی تێدایە کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتی دراوسێی سودانن.

چوار ساڵ لەمەوبەر لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆگاندا، لە شارۆچکەی ئاروا، 10 منداڵ بەهۆی هەورەبروسکە گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top