لێخوڕینی بایسكل باشترین مەشقە بۆ ئازاری ئەژنۆ
لێخورینی بایسكل Cycling بەتایبەتی بایسكلی جێگیر Stationary كەمترین فشار دەخاتە سەر جومگەكانی ئەژنۆ، بۆیە مەشقێكی گونجاوە بۆ كەسانی تووشبوو بە هەوكردن و ئازاری جومگەی ئەژنۆ، هەروەها ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانی دەوری ئەژنۆ كە هاندەرێكی دیكەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ئاسانكردنی جووڵەی ئەژنۆ بە ئاراستە جیاوازەكان.
سوودە تەندروستییەكانی دیكەی مەشقی لێخوڕینی بایسكل: سووتاندنی كالۆری و دابەزاندنی كێشی لەش كە ئەویش سوودبەخشە بۆ ئەژنۆكان، باشتكردنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك. ڕێنمایی: دەستپێكردن بە شێوەیەكی لەسەرخۆ، هەڵبژاردنی قەبارە و جۆری گونجاوی بایسكل، پۆشینی جلی فراوان و كەفشی گونجاو، دەتوانرێت بە پێی ئارەزوو چەند ماوەیەكی حەسانەوە لە كاتی مەشقدا تەرخان بكرێت، لە كاتی هەستكردن بە ئازاردا پێویستە كە ڕاستەوخۆ مەشقەكە ڕابگیرێت و ئاگاداری دكتۆر بكرێتەوە.