لە هێرشەکانی داعش بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا، ٤٠ کەس کوژران و بریندار بوون
لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی بیابانی سوریا، نزیکەی 40 کەس کوژراون و برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە هێرشەکانی شانەکانی داعش بۆ ناوچە جیاوازەکانی بیابانی سوریا نزیکەی ٤٠ کەس کوژراون و برینداربوون کە هاووڵاتی مەدەنیشیان تێدایە.
هەروەها هێرشی شانەکانی داعش زیادی کردووە، بەتایبەتی دژی پێگەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا و لە ئەنجامدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی بیابانی سوریا زیادی کردووە.
ئەم هێرشانە زیاتر لە ناوچە جیاوازەکانی دێرەزوور، ڕەقە، حومس و حەما ڕوویانداوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زۆرێک لە قوربانیانی هێرشەکانی داعش خەڵكی مەدەنی و گوندنشین بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل